کۆنتی هێرشێکی توند دەکاتە سەر مۆرینیۆ

یاریگا

وا دیارە شەڕە قسە و لێدوانەکان نێوان ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری چێلسی و جۆزێ مۆرینیۆ ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان درێژەی هەیە و ئەمجارە کۆنتی لە وەڵامی چەند تۆمەتێکی سپێشەڵ وەن بە قسەی ناشرین وەڵام دەداتەوە.

لەم بارەیەوە کۆنتی سەبارەت بە پرسیاری ڕۆژنامەنووسان لەسەر تۆمەتێکی مۆرینیۆ بۆ کۆنتی لەسەر ڕۆڵی راهێنەرە ئیتاڵییەکە و تێوەگلانی لە یاری کردن بە ئەنجامی یارییەکانی یانەی یۆڤێنتۆس لە ساڵی 2012 -2013 و سکاڵا نەکردنی لەسەر ئەوەی ڕوویداوە، هەروەها مۆرینیۆ توانجی لە کۆنتی و کلۆپ دا کاتێک گۆتی ” هەندێک ڕاهێنەر وەکو گاڵتەجاڕ هەڵدەپەڕن و خۆیان سەغڵەت دەکەن بۆیە کۆنتی لە وڵامدا دەڵێت ” ئەوە شێوازی ژیانی مۆرینیۆیە، هیچ سوپڕایزی تێدا نییە ژیانی من بەردەوام دەبێت و ناتوانی نیگەرانم بکات، ئەو پیاوێکی هیچ و پووچە، هەموو دەزانن لەسەر تۆمەتی یاری کردن بە یارییەکان کاتی خۆی بانگهێشتی دادگا کرام و دەرکەوت کە من بێ تاوانم و هیچ کارێکی نایاساییم ئەنجام نەداوە.

پەیوەندی نێوان مۆرینیۆ و کۆنتی هیچ کاتێک پێشتر لەیەک نزیک بوونەوەی تێدا نەبووە بەڵام پێشتر لە چەند یارییەکدا گرژی و ئاڵۆزی نێوان ئەو دوو ڕاهێنەرە لە بەردەم زوومی کامێراکان چەندین جار ڕویداوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply