لیڤەرپول ئەستێرەیەکی وەک شوێنگرەوەی کۆتینیۆ ڕازی کرد

Coutinho

Coutinho

یاریگا

دوای ئەوەی ئاشکرا بوو کە کۆتینیۆ بۆ گرێبەستێکی گەورە بە بری 143 ملیۆن پاوەن بۆ بارسێلۆنا دەڕوات یانەی لیڤەرپولیش شوێنگرەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکەی دۆزیەوە.

تۆڕی کەناڵەکانی BeIN SPORTS ڕایگەیاند کە یانەی توانیویەتی یاریزانی جەزائری (ڕیاز محرز)ی ئەستێرەی یانەی لیستەر سیتی ڕازی بکات و بەم زوانە بە گرێبەستێک بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە، بە پێی کەناڵەکە گفتوگۆکان بە شێوەیەکی باش بەڕێوە دەچن، هۆکارەکەش ئەوەیە کە یاریزانە جەزائرییەکە پێشتریش ئاشکرای کردبوو کە خوازیارە بەرەو یانەیەکی گەورەتر کۆچ بکات و ڕێویەکان جێ بهێڵێت.

ئاشکرایە محرز، کە تەمەنی 26 ساڵە  لە وەرزی پێش ڕابردوو وەک باشترین یاریزانی پرێمەرلیگ دیاری کرا، لەم وەرزەدا وەک یەکێک لە باشترینەکانی یانەکەی دەرکەوتوە و تا ئەو ساتە 7 گۆڵی تۆمار کردوە و 8 گۆڵی دیکەشی دروست کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر