كالیاری X یـوڤـێنـتـوس … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه‌

یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (10:45) خولەكی شه‌و بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە گه‌ڕی بیسته‌می خولی ئیتاڵیدا، یانەی كالیاری لە نێو یاریگای (سانت ئیلیا)، میوانداری یانەی یوڤێنتوس دەكات، ئێمەش لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو تیپه‌كه‌ پێش ڕوبەڕوبونەوەكەی ئەمشه‌ویان بڵاودەكەینەوە:-

1- پێش یاریه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان، كالیاری و یوڤێنتوس 73 جار له‌ سێریا ئه‌ی ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی بونه‌ته‌وه‌، یوڤی 36 یاری بردۆته‌وه‌ و كالیاریش 11 یاری، له‌ 26 یاریشدا یه‌كسان بوون.

2- یوڤێنتوس له‌ دوایین 15 یاری له‌ به‌رامبه‌ر كالیاریدا، هیچ یاریه‌كی نه‌دۆراندووه‌.

3- یوڤێنتوس دوایین 6 یاری نێو یاریگای كالیاری بردۆته‌وه‌، به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ له‌ هه‌ر یاریه‌كیشدا، 2 گۆڵی تۆماركردووه‌.

4- لیۆناردۆ پاڤۆلێتی هێرشبه‌ری كالیاری زۆترین گۆڵی به‌ لێدانی سه‌ر تۆماركردووه‌ له‌م وه‌رزه‌ی كاڵچیۆدا، كه‌ 4 گۆڵه‌.

5- گۆنزالۆ هیگواین به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ به‌شداری گۆڵێكی كردووه‌ له‌و 6 یاریه‌ی له‌ به‌رانبه‌ر كالیاری ئه‌نجامی داوه‌ له‌ خولی ئیتاڵیدا.

6- پاولۆ دیبالا زۆرترین گۆڵی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیان تۆماركردووه‌ له‌م وه‌رزه‌ی كاڵچیۆدا، كه‌ 9 گۆڵه‌.

7- ماسیمیلیانۆ ئه‌لیگری ڕاهێنه‌ری ئێستای یوڤێنتوس، پێشتر ڕاهێنه‌ری كالیاری بووه‌ له‌ ساڵی (2008) بۆ ساڵی (2010).

8- كالیاری به‌ ئه‌نجامدانی (313) فاوڵ، له‌ پله‌ی دووه‌می ئه‌و یانانه‌ دێت، كه‌ زۆرترین فاوڵیان له‌ یاریزانانی تیپی دژبه‌ر ئه‌نجام داوه‌، جه‌نه‌وا له‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت به‌ ئه‌نجامدانی (314) فاوڵ.

9- ئێستا كالیاری به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 20 خاڵ، له‌ پله‌ی پازده‌یه‌می ریزبه‌ندی كاڵچیۆدایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش لیۆناردۆ پاڤۆلێتیه‌ به‌ تۆماركردنی 5 گۆڵ.

10- ئێستا یوڤێنتوس به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 47 خاڵ، له‌ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی كاڵچیۆدایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش پاولۆ دیبالایه‌ به‌ تۆماركردنی 14 گۆڵ.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر