ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان چەکە مەترسیدارەکانی ڕیاڵ مەدرید دیاری دەکات

یاریگا

بەر لە چەند هەفتەیەک لە ڕووبەڕووبونەوەی ئاگرینی قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگ نێوان هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان، ڕاهێنەری یانە فەرەنسییەکە لە لێدوانێکدا سەبارەت بە یارییەکە مەترسییەکانی خۆی بۆ ئەستیرەیەکی مێرەنگی ئاشکراکرد.

لەم بارەیەوە، ئۆنای ئێمێری، ڕاهێنەری پاریس بە رۆژنامەی (ماڕکا)ی گوتوە، یاری بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید گرنگترین یارییە بۆ ئێمە، لەو یارییەش تەنها زۆر لە یاریزان گاریس بەیل دەترسم، ئەو یاریزانە گەر لە ئاستی خۆی بێت، زۆر مەترسیدارە ئەوە لە بیر ناکەم کاتێک ڕاهێنەری سڤیلیا بووم، بەیل چۆن بە تۆمار کردنی هاتریک چی بەسەر یانەکەم هێنا،
یاری بەرانبەر ڕیاڵ تاقیکردنەوەیەکی گەورەیە بۆ ئێمە تا کوالیتی و بەهای خۆمان بزانین و تواناکانمان بەرانبەر یانەیەکی گەورە بەدەر بخەین”.

ئیمێرێ، لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت جیاوازی نێوان پاریس لەگەڵ ڕیاڵ و بارسێلۆنا ئەوەیە کە ئەوان دوو یانەن مێژوێکی گەورەیان هەیە و چەندین جار چامپیۆنزلیگیان بردوە، لە کاتێکدا ئێمە بە بەراورد بەوان یانەیەکی تازەین، بردنەوەمان لە ریاڵ مەدرید زۆر لە هیواکانمان نزیک دەکاتەوە و متمانەمان پێ دەبەخشێت.

لە کۆتاییدا سەبارەت بە لەدەست دانی پۆستەکەی لە ئەگەری دۆڕاندنی بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید و هۆکاری ڕیمۆنتادای پارساڵی بارسا گوتی ” هیچ قسەی وا ئارادا نییە، کەس پێی نەگوتووم گەر بەرانبەر ڕیاڵ شکستت خوارد لە پۆستەکەی لادەدرێیت، من ساتەکانی ئێستا بەسەر دەبەم، دەربارەی یارییەکەی پارساڵی بارسێلۆناش پێم وایە هەلێکی باشمان لە بەردەم بوو، بەڵام ناوبژیوان رۆڵی گەورەی تێدا گێڕا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر