بە وێنە .. بریندارە عومانییەکانی دوای داڕمانی یاریگای شێح جابر

یاریگا

دوێنێ شەو لە ڕوداوێکی ناچاوەڕوان کراودا بەربەستێکی شووشەیی یاریگای شێخ جابر لە کوێت بەهۆی پاڵەپەستۆی هاندەرانی عومان تووشی شکان و داڕمان بوو، لە ئاکامدا دەیان هاندەر لە شوێنێکدا کە چەند مەترێک بەرزبوو لە لایەکی یاریگاکە کەوتنە خوارەوە.

ماڵپەڕ و بڵاوکراوەکانی کەنداو بە بایەخەوە ئەو ڕووداوەیان وەرگرت و چەندین وێنەی قوربانییانی ئەو ڕوداوەیان بڵاوکردوەتەوە، کە زۆربەیان دەست و قاچیان شکاوە و بە ئامبولانص بۆ نەخۆشخانەکان گوێزراوەنەوە، هەروەها تا ئە ساتەش هیچ لە برینداراەکان گیانیان لە دەست نەداوە.

یاری نێوان عومان و ئیمارات لە کۆتایی جامی کەنداو بە لێدانی سزای یەکلایی کەرەوە بۆ بەرژەوەندی عومان کۆتایی هات، دوای یارییەکەش و ئەو ڕووداوە ڕوویدا کە هۆکارەکەی پاڵپێوەنانی هاندەرانی عومان بوو بۆ ئەوەی لە نزیکەوە سەیری تیپەکەیان بکەن، کە جامەکەی بردوەتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر