گرانبەهاترین پێکهاتەی جیهان سوپڕایزێکی گەورەی بەخۆیەوە بینی

یاریگا

ماڵپەڕێکی ئابووری جیهانی پێکهاتەیەکی لە 11 گرانبەهاترین یاریزانی جیهان لە هەموو هێڵەکان دیاری کردوە و تێیدا پێکهاتەکەی سوپڕایزێکی گەورەی بە لادانی ئەستێرەیەکی گەورەی تۆپی پێ بەخۆیەوە بینیوە.

 

ماڵپەڕی “transfermarkt”ی جیهانی لەم بارەیەوە لە هەڵبژاردنی گرابەهاترین پێکهاتەی جیهان ڕۆنالدۆی ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید و براوەی دوایین پاڵەوانێتی بالۆن دۆری باشترین جیهانی لە پێکهاتەکە دوورخستوەتەوە، بەگوێرەی ماڵپەڕەگە کە پسپۆرە لە بواری ئابووری لە هەموو ڕوانگەکانەوە، ڕۆنالدۆ و هاری کین هەردووکیان نرخەکەیان بە پێی بۆرسەی نێودەوڵەتی بە 120 ملیۆن یۆرۆ مەزندەکراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی کین تەمەنی 24 ساڵە و ڕۆنالدۆش 32 ساڵە یاریزانە ئینگلیزییەکە شان بەشانی مێسی بە(180) ملیۆن یۆرۆ و نێیمار کە نرخی بە 150 ملیۆن یۆرۆ مەزندەکراوە، لە هێڵی هێرشبردن دانراوە.

ئەوەی خوارەوەش پێکهاتەی گرانبەهاترینەکانی تۆپی پێن بە پێی پێوەری ئەو مالپەڕە جیهانییە کە نرخی یاریزانان تێیدا لەگەڵ بازاڕی کڕین و فرۆشتنی یاریزانان زۆر جیاوازی هەیە.

گۆڵپارێز: داڤید دی خیا 50 ملیۆن یۆرۆ
بەرگریکاران: جۆن ستۆنز 40 ملیۆن یۆرۆ، ڤان دیک 50 ملیۆن یۆرۆ، ماتس هۆمێلز
ناوەڕاست: پۆگبا 90 ملیۆن یۆرۆ، تۆنی کڕۆس 80 ملۆن یۆرۆ، کۆتینیۆ 90 ملیۆن، دی بڕۆین 110 ملیۆن یۆرۆ
هێرشبردن: مێسی 180 ملیۆن یۆرۆ، نێیمار 150 ملیۆن یۆرۆ ، هاری کین 120 ملیۆن یۆرۆ.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply