ڤیدیۆ: بەهۆی ڕوخانی بەشێکی یاریگا لە یاری کۆتایی جامی کەنداو دەیان هاندەر کەوتنە خوارەوە

ياریگا

لە یاری کۆتایی نێوان عومان و ئیماڕات لە میانی کۆتایی جامی کەنداو کە دوێنێ شەو ئەنجامدرا و ڕووداوێکی ترسناک دوای یارییەکە ڕوویدا کە تێیدا دەیان هاندەری عومانی تێدا بریندار بوون.

ڕووداوەکە لە کاتێدا هات، کە عومان جامەکەی بردەوە و خۆشییەکی زۆر هاندەرانی عومانی گرتەوە، بو تایبەتی دوای وەرگرتنی جامی پاڵەوانێتییەکە لەو کاتەدا بەهۆی پاڵەپەستۆی زۆری هاندەرانی لە شوێنێکی دانیشتنی هاندەران، لایەکی یاریگا دادەڕمێت و جامی پێشەوەش دەشکێت و دەیان هاندەر لە بەرزایی چەند مەترێک دەکەونە سەر زەوی و هەندێکیان بە سەختی بریندار دەبن.

یاری نێوان عومان و ئیماڕات کە دوێنێ شەو ئەنجامدرا، 0-0 كۆتایی هات و لە هەردوو گێمی زیاد کراویش ئەنجامەکە نەگۆڕا تا لە کۆتایی عومان 5-4 بە لێدانی سزای یەکلاکەرەوە یارییەکەی بردەوە.

ئەوەش ڤیدیۆی ڕووداوەکەیە کە تێیدا دەردەکەوێت چۆن هاندەرانی عومان بەهۆی ڕوخانی دیوارە شووشەییەکە دەکەونە خوارەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply