ئامار و ژماره‌كانی پریمه‌رلیگ پاش كۆتایی هاتنی ساڵی 2017

یاریگا – ساڵی 2017 كۆتایی هات و یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به‌ شایسته‌یی و لێهاتوویی له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدا ده‌بینرێت، له‌ هه‌مان كاتدا ئامار و ژماره‌كانی ساڵی ڕابردوو دووپاتی به‌ره‌وپێشچوونی ئاستی چه‌ندین یانه‌ و یاریزان و دابه‌زینی ئاستی چه‌ندانی تر ده‌كاته‌وه‌.

ئێمه‌ش له‌ ماڵپه‌ڕی یاریگا، گرنگترین ئامار و ژماره‌كانی خولی نایابی ئینگلیزی له‌ ساڵی (2017)، بۆتان ده‌خه‌ینه‌ ڕوو:-

1- مانچێسته‌ر سیتی له‌ ساڵی (2017)دا، 30 یاری له‌ پریمه‌رلیگ برده‌وه‌، ته‌نها چێڵسی ساڵی (2005) به‌ بردنه‌وه‌ی (32) یاری، له‌ پێشه‌وه‌ی مانسیتیه‌وه‌ دێت.

2- هاری كه‌ین له‌ ساڵی (2017)دا، 39 گۆڵی له‌ خولی نایابی ئینگلیزی تۆماركرد، له‌ پله‌ی یه‌كه‌می گۆڵكارانی یه‌ك ساڵی پریمه‌رلیگ دێت، ئالان شیراریش له‌ پله‌ی دووه‌م دێت به‌ تۆماركردتی (36) گۆڵ له‌ ساڵی (1995)دا.

3- ئارسیناڵ له‌ ساڵی (2017)دا، 51 گۆڵی له‌ پریمه‌رلیگ لێ تۆماركراوه‌، ئه‌مه‌ش خراپترین ئاماری هێڵی به‌رگری تیپه‌كه‌یه‌ له‌ پاش ساڵی (1984)ه‌وه‌.

4- خراپترین ڕاهێنه‌رانی ساڵی (2017)ی پریمه‌رلیگ:- فرانك دیبۆر (كریستاڵ پاڵاس)، كریگ شه‌یكسپیر (لیسته‌ر سیتی)، پۆل كلیمێنت (سوانزی سیتی)، رۆناڵد كۆمان (ئێڤه‌رتۆن)، تۆنی پۆلیس (وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆن)، سلاڤین بیلیچ (وێستهام یونایتد).

5- هاری كه‌ین زۆرترین گۆڵی له‌ مانگی (5) و مانگی (12)ی ساڵی (2017) تۆماركردووه‌ له‌ پریمه‌رلیگدا، كه‌ (8) گۆڵه‌.

6- له‌ ساڵی (2017)دا، 17 ڕاهێنه‌ر خولی نایابی ئینگلیزیان جێهێشتووه‌ یان له‌سه‌ر كار لادراون.

7- وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆن خراپترین یانه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگه‌، كه‌ له‌ دوایین 19 یاری ساڵی (2017)دا، هیچ یاریه‌كی نه‌بردۆته‌وه‌.

8- هاری كه‌ین به‌ تۆماركردنی 56 گۆڵ له‌گه‌ڵ تۆتێنهام و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رادا، بوو به‌ گۆڵكاری ساڵی (2017) و پێش هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ لیۆنێل میسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه‌وت.

9- مانچێسته‌ر سیتی له‌ ساڵی (2017)دا، 102 گۆڵی له‌ پریمه‌رلیگ تۆماركردووه‌، ئه‌مه‌ش ژماره‌ی پێوانه‌یی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یه‌ و هیچ یانه‌یه‌ك ئه‌وه‌نده‌ گۆڵی تۆمارنه‌كردووه‌.

10- لیڤه‌رپوول له‌ دوایین 11 یاری نێو یاریگای خۆی له‌ ساڵی (2017)دا، ته‌نها 4 گۆڵی لێ تۆماركراوه‌، باشترین ئاماری هێڵی به‌رگری تیپه‌كه‌یه‌ له‌ 10 ساڵی ڕابردوودا.

11- ئارسن ڤینگه‌ر له‌ كۆتایی ساڵی (2017)دا، یاری ژماره‌ (811)ی وه‌ك ڕاهێنه‌ری ئارسیناڵ له‌ پریمه‌رلیگ ئه‌نجامدا، به‌مه‌ش پێش سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن كه‌وت، كه‌ 810 یاری ڕاهێنه‌رایه‌تی مانچێسته‌ر یونایتدی كردووه‌ له‌ پریمه‌رلیگدا.

12- موحه‌مه‌ سه‌ڵاح له‌ ساڵی (2017)دا، به‌شداری 22 گۆڵی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول كردووه‌ له‌ پریمه‌رلیگدا، 17 گۆڵی تۆماركردووه‌ و 5 گۆڵیشی درووست كردووه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی www.arabic.sport360.com

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر