بارسێلۆنا ئۆفەرەکەی گەیاندە 160 ملیۆن یۆرۆ

Coutinho

Coutinho

یاریگا
بەرپرسانی بارسێلۆنا لە پێناو بەدەست هێنانی تواناکانی فلیپ کۆتینیۆی هێرشبەری برازیی لیڤەرپول، دوایین ئۆفەریان گەیاندۆتە 160 ملیۆن یۆرۆ.

سەرجاوەکانی بریتانیا بڵاوییان کردۆتەوە کە کۆتایی شەوی رابردوو بەرپرسانی بارسێلۆنا ئۆفەرەکەیان لە 140 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 160 ملیۆن یۆرۆ بەرز کردۆتەوە و پێدەچێت کە ئەمجارەیان بەرپرسانی لیڤەرپول بەم ئۆفەرە رازی ببن و دەستبەرداری کۆتینیۆ ببن.

ئەم بڕە پارەیەش لە ئەگەری گەیشتنە رێکەوتنی هەردوولا لەسەر ئەم گواستنەوەیە سەرەتا بەشی یەکەمی کە 119 ملیۆن یۆرۆیە پێشکەشی یانەی بریتانی دەکرێت و 41 ملیۆنەکەی دیکەش وەک پاداشت پێشکەشی کۆتینیۆ دەکرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply