میسی ریزەکانی بارسێلۆنا جێدێڵێت

Lionel Messi

Lionel Messi

یاریگا
لیۆنێل میسی، سەرەرای ئەوەی کە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێکردۆتەوە و نرخی شکاندنی گرێبەستەکەشی 700 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام ئەو یاریزانە دەتوانێت بە بێ بەرامبەریش یانەکەی جێبێڵێت.

ئەمرۆ رۆژنامەی ” Mundodeportivo”ـی نزیک لە یانەی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە کە لە یەکێک لە ماددەکانی گرێبەستەکەی لیۆدا هاتووە، ئەو یاریزانە بە مەرجێک دوای جیابونەوەی کەتەلۆنیا لەو یانەیە بەردەوام دەبێت، ئەگەر بێتو یانەکەی لە یەکێک لە خولەکانی ئینگڵتەرا، فرەنسا یاخود ئەڵمانیا بەشدار بێت، بە پێچەوانەوە بۆی هەیە کە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمەکەی کەتەلۆنیا بۆ جیابونەوە لە ئیسپانیا، میسی ئەو مەرجەی لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی داناوە و بە پێچەوانەوە ئەو یانەیە جێدێڵێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply