هەڵەبجە.. باشترینەكانی وەرزش خەڵات كران

یاریگا

عومەرعەزیز

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە(4/1/2018) ، لە مەڕاسێمێكدا لە هەڵەبجە، دەیەمین خەڵاتی (شاهۆ حەمەفەرەج) بۆ باشترینەكانی وەرزش بەرێوەچوو و تێیدا خەڵاتی ڕێزلێنان پێشكەش باشترین وەرزشكارانی هەڵەبجەكرا.

بێستوون تاوگۆزی ، سەرپەشتیاری مەڕاسیمەكە ، لە مبارەیەوە بە (یاریگا) ی ڕاگەیاند:”ئێوارەی چوارشەممە ، لە هۆڵی كازیوەی هەڵەبجە، بەهاوكاری لیژنەیی تیپەمیللیەكانی هەڵەبجە، هەستاین بە بەڕێوەبردنی دەیەمین خەڵاتی (شاهۆ حەمەفەرەج) بۆ باشترینەكانی بواری وەرزش و تێیدا خەڵاتی ڕێزلێنمانمان پیشكەش بە (65) وەرزشكاری كور و كچی پارێزگای هەڵەبجەكرد ، كە لە باشترینەكانی ساڵی 2017ی وەرزشەجیاوازەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجەبوون”.

ڕوونیشی كردەوەو گوتی:”ئامانج لە پێشكەشكردنی ئەم خەڵاتە ئەوەیە ، كە وەرزشكارانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە هانبدەین ، كە هەوڵی زیاتربدەن و ڕووی جوانی وەرزشی پاریزگاكەمان پیشانی ناوەو دەرەوەی كوردستان بدەن”.
گوتیشی:”بەردەوام بوون و پێشكەشكردنی ، بە گرنگ و پێویست دەزانین ، چونكە كێبڕكێیەكی جواندەبێت بۆ وەرزشكارانی هەڵەبجە ، بۆ ئەوەی نمونەیی تربن لە بواری وەرزشدا”.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply