ژیان نامه‌ی جۆسێف هاینکس

جۆسێف هاینکس لەدایکبووی ساڵی ۱۹٤٥ یاریزانێک و ڕاهێنەرێکی دەست لە کار کێشاوەیە، هاینکس لە مێژووی ژیانی وەرزشی خۆیدا خزمەتێکی زۆری بە بواری وەرزش کردووە هەم وەک یاریزانێک و هەم وەک ڕاهێنەر.

سەرەتای کاروانی وەرزشی هاینکس دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۱۹٦٤ کاتێک لەگەڵ یانەی شارەکەی خۆی مونشن گلادباخ دەستی بە یاریکردن کرد کە ئەو کاتە لە خولی پلە دووی ئەڵمانیا یاری ئەکرد، دوای تۆمارکردنی ۲۳ گۆڵ لە تەنیا ۲٥ یاریدا لەلایەن جۆسێفەوە یانەی گلادباخ توانی سەربکەوێ بۆ خولی پلە یەکی ئەڵمانی لەساڵی ۱۹٦٥.

هاینکس ۲۷ گۆڵی لە دوو وەرزدا تۆمارکرد لە بۆندسلیگا و پاشان پەیوەندی کرد بە یانەی هانۆڤەرەوە و بۆ ماوەی ۳ ساڵ لەوێ بوو و توانی ۲٥ گۆڵی تر تۆمار بکات.

جۆسێف بە پلەی سێیەم دێت بە تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵ لە بۆندسلیگا لە دوای گێرد مولەر بە ۳٦٥ گۆڵ و کلاوس فیسچێر بە ۲٦٨ گۆڵ و ناوبراو خۆی ۲۲۰ گۆڵی لەو خولەدا تۆمار کردووە، لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا توانیوێتی ۱٤ گۆڵ تۆمار بکات و یۆرۆی ساڵی۱۹۷۲ بەرێتەوە لەگەڵ جامی جیهانی لە ساڵی ۱۹۷٤.

هاینکس لە ساڵی ۱۹۷۹ و لە تەمەنی ۳٤ ساڵیدا دوای وازهێنانی لە یاریکردن دەستی کرد بە ڕاهێنەرایەتی تیمەکەی مونشن گلادباخ بۆ ماوەی ٨ وەرز و پاشان بۆ ٤ وەرز پەیوەندی بە یانەی بایرن موینخەوە کرد کە ئاستێکی خراپی پێشکەش ئەکرد ئەوکاتە، پاشان پەیوەندی بە یانەکانی ئەتلەتیکۆ بلباوی ئیسپانی و فرانکفۆرتی ئەڵمانی و تێنێفێری ئیسپانیەوە کرد هەتا لە کۆتایدا لە ساڵی ۱۹۹۷ هاینکس بوو بە ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید و پاشان توانی نازناوی چامپیۆنزلیگ بۆ مەدریدیەکان بگێڕێتەوە کە کۆتا جار ساڵی ۱۹٦٦ بردبویانەوە، لە ساڵەکانی ۱۹۹۹-۲۰۰۹ هاینکس چۆتە یانەکانی بەنفیکا، ئەتلەتیکۆ بلباو، شاڵکە، گلادباخ و بایەر لیڤەرکوزن کە هەندێکیان بۆ دووەم جار بوو ببێ بە ڕاهێنەریان، وە لە لە کۆتا ۲ ساڵی ژیانی وەرزشیدا هاینکس ڕاهێنەرایەتی بایرنی گرتەوە ئەستۆ بەڵام ئەمجارەیان بایرنی گەیاندە لوتکەی ئەوروپا بە تۆمارکردنی ڕیکۆردێکی مێژوویی یانەکە، بەوەی توانی لە وەرزی ۲۰۱۲-۲۰۱۳ نازناوی سیانی ناسراو بە {تڕێبڵ} بباتەوە کە پێکهاتبوو لە خولی ئەڵمانی و جامی ئەڵمانیا و خولی یانە بەهێزەکانی ئەوروپا، کە ئەمەش تەنیا یانەی بایرن بە یەکجار و بارسیلۆنای ئیسپانی بە دوو جار توانیویانە ئەنجامی بدەن لە مێژوودا، لە ٤ی ٦ی ساڵی ۲۰۱۳ هاینکس وازهێنانی خۆی ڕاگەیاند. بەڵام لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا و لە دوای ئاستە خراپەکەی کارلۆ ئانچیلۆتی لەگەڵ یانەی بایرن میونخ کە لە کارەکەی لادرا بەڕێوبەرایەتی یانەکە داوایان لە هاینکس کرد کە وەک ڕاهێنەرێک بۆ ماوەی وەرزێک بگەڕێتەوە یانەکە بۆ ئەوەی ئاستی جارانیان بۆ بگەڕێتەوە، لە دوای گەڕانەوەی جەنەڕاڵەکەی باڤاریا و پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز ئێستا ئیدارەی یانەکە هەوڵ دەدات بۆ ماوەیەکی زیاتر لای خۆی بهێڵێتەوە بەڵام هێشتا یەکلا نەبۆتەوە.

ناو :جۆسێف هاینکس
ڕۆژی لەدایکبوون: ۹ی ٥ی ۱۹٤٥ (۷۲ ساڵ)
شوێنی لەدایکبوون: مونشنگلادباخ، ئەڵمانیا
باڵا: ۱۸۰سم
شوێنی یاریکردن: هێرشبەر

ژمارەی یاری وەک یاریزان:
٥۰۱ یاری
۳۲۷ گۆڵ

ئامارەکانی وەک ڕاهێنەر:
٨٥٨ یاری
٤۲٦ بردنەوە
۲۲۰ یەکسانبوون
۲۲۲ دۆڕان
۱٦٤۳ گۆڵیان تۆمارکردووە
۱۱۳٤ گۆڵیان لێ کراوە
ڕێژەی بردنەوە: ٤۹.۹۱٪

ژمارەی یاری لە باشترین ساڵیدا {بایرن موینخ}:
٦٨ یاری
٥۲ بردنەوە
٨ یەکسانبوون
٨ دۆڕان

۱۷٥ گۆڵیان تۆمار کردووە
٤۰ گۆڵیان لێ کراوە
ڕێژەی بردنەوە: ۷٦.٤۷٪

نازناوەکانی وەک یاریزان:
۱ ئەوروپی
٤ بۆندسلیگا
۱ جامی ئەڵمانی
یۆرۆی ۱۹۷۲
جامی جیهانی ۱۹۷٤

۲ جار گۆڵکاری ساڵی بۆندسلیگا
۱ جار گۆڵکاری یۆرۆپالیگ
۲ جار گۆڵکاری جامی ئەوروپی

نازناوەکانی وەک ڕاهێنەر:
۲ نازناوی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا
۳ بۆندسلیگا
۱ جامی ئەڵمانی
۱ جامی سوپەری ئەڵمانی
۱ جامی سوپەری ئیسپانی

باشترین ڕاهێنەری ساڵی ۲۰۱۳ لە لایەن فیفا
باشترین ڕاهێنەری ساڵی ۲۰۱۳ لەلایەن پێگەی IFFHS
باشترین ڕاهێنەری ئەوروپی ساڵی ۲۰۱۳ لە لایەن پێگەی ALF RAMSEY
باشترین ڕاهێنەری ئەوروپی ساڵی ۲۰۱۳

باشترین ڕاهێنەری ئەڵمانی ساڵی ۲۰۱۳
باشترین ڕاهێنەری ساڵی ۲۰۱۳ لە لایەن world soccer

وەرگێڕان: ژێنەر محمد {گرووپی KTG}

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر