مانچێستەر سیتی بە دوو گرێبەستی گرنگ وادەی گواستنەوەی زستانەی دەست پێ دەکات

یاریگا

بە گوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان، یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی کە پێشەنگی پرێمەرلیگی گرتوە، دوو گرێبەستی گرنگ لە چەند رۆژی داهاتوو کۆتایی پێ دەهێنێت.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە مان سیتی 50 ملیۆن یۆرۆی تەرخان کردوە بۆ ئەوەی هەر یەکە لە ئالێکسس سانچێز، هێرشبەری ئاڕسناڵ و مارتینێز بەرگریکاری یانەی ڕیال سۆسیداد بە زووترین کات بۆ یانەکە بگوازێتەوە، بە پێی ڕۆژنامەکە مەرجی شکاندنی گرێبەستی مارتینێز تەنها 32 ملیۆن یۆرۆیە لە کاتێکدا گرێبەستی سانچێز لە کۆتایی ئەم وەرزە کۆتایی پێ دێت ئەوەش واتای ئەوەیە کە سانچێز بە پارەیەکی کەم ڕوو لە یانەی مان سیتی دەکات، لەبەر ئەوەی بۆ هاوینی داهاتوو ئازاد دەبێت و بەخۆڕایی دەڕوات، بۆیە ئاڕسناڵ دەیەوێت هەندێک پارەی دەست بکەوێت.

لەکۆتاییدا سپۆرت ئاماژەی کردوە کە یانەی مانچێستەر سیتی لەسەر داوای گواردیۆلای ڕاهێنەر بڕیار بوو بۆ هاوین لەگەڵ کۆتایی هاتنی گرێبەستی سانچێز یاریزانە چیلییەکە بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە، بەڵام پێکانە سەختەکەی خیسۆس کارەکانی خیرا کردوو، ئێستا مان سیتی بە زوترین کات سانچێز دەگوازێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر