بایەڕن دژی خواستی یۆب هاینکسی راهێنەر دەوەستێت

یاریگا

لەکاتێکدا یۆب هاینکس، ڕاهێنەرە بە ساڵاچووەکەی بایەڕن ئەنجامی باش لەگەڵ یانە باڤاریییەکە تۆمار دەکات، کارگێڕی یانە ئەڵمانییەکە ڕایگەیاندوە کە سەبارەت بە واز هێنانی هاینکس لەگەڵ تەواو بوونی گرێبەستەکەی ڕێگە نادات ڕاهێنەرەکەی واز بهێنێت.

ڕۆژنامەی (کیکەر)ی ئەڵمانی بڵاویکردوەتەوە کە بایەڕن دەیەوێت بۆ ماویەکی زیاتر هاینکس بهێڵێتەوە و گرێبەستێکی دیکەی پێشکەش بکات، ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان تا ئێستا نە (ئۆلی هونیس) و نە( کارل هاینز ڕۆمەنیگێ ) هیچ بەرنامەیەکیان بۆ هێنانی ڕاهێنەرێکی تازە وەک شوێنگرەوەی ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە نییە، ئەوەش واتای ئەوەیە هاینکس دەبێت بمێنێتەوە و رێگەی پێ نادرێت لەگەڵ تەواو بوونی گرێبەستەکەی و کارەکەی یانەکە جی بهێڵێت.

لە هەمان کاتدا هاینکس کە تەمەنی 72 ساڵە بە هەمان رۆژنامەکەی ڕاگەیاندوە کە نایەوێت باس لەو شتانە بکات وگوتیشی ڕێکەوتنی ئێمە تا 30 مانگی حوزەیرانی داهاتووە، بۆیە نامەوێت چیتر باسی ئەو بابەتە بکەمەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر