ڕۆناڵدۆی بەڕازیل باسی نەیمار و هەڵبژاردەی بەڕازیل دەکات

ئەستێری بەڕزایلی ڕۆناڵدۆ دا لیما لە چاوپێکەتنێکی لەگەڵ  ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی باسی لە شکستی بەڕازیل لە جامی جیهانی ٢٠١٤ و ڕۆشتنی نەیمار بۆ یانەی پاریسان جێرمان کرد

دەربارەی جامی جیهانی و شکستی بەڕازیل بە ئەڵمانیا ئەو ئەستێرەیەی بەڕازیل گووتی” ئەوە یەکێکە  لە مۆتەکەکانی بەڕازیل کە لە شەش خولەکدا چوار گۆڵی لێکرا بەڵام دوای چەند ساڵێک ئێستا دەتوانم بڵێم لەبەر کەمی ئەزموون بوو”

ڕۆناڵدۆ پێی وایە کە هەڵبژاردەی بەڕازیل بەو پێکهاتەی ئێستایەوە دەتوانێت ئاستێکی زۆر باش پێشکەش بکات

دەربارەی نەیمار دا سیلڤا ، ڕۆناڵدۆ گووتی” ئەو یاریزانێکی مەزنە و هیوایەکی گەورەی ئێمەیە. من دەبارەی وردەکاری ئەو یارزانە نازانم ڕەنگە هاوشێوەی من ئەو کێشەی لەگەڵ سەرۆکی بەرشەلۆنە هەبووبێت. ڕۆشتنی ئەو لە بەرشەلۆنە وەک ڕۆشتنەکەی ساڵی ١٩٩٧ی من بوو. من چووم بۆ ئینتەر  کە خولی ئیتاڵی لە خولی فەڕەنسی بەهێزتر بوو بەڵام ئەوە هانی یارزانەکە دەدات”

ڕۆناڵدۆ پێشی وایە کە لەسەردەمی ئەو پێشبڕکێکان سەختر بوون چونکە ئەو ڕکابەرەکانی فیگۆ و زێدان و ڕیڤاڵدۆ و ڕۆناڵدینهۆ بوون بەڵام گووتیشی من ئەوە ناڵێم کە لە ئاستی یارزانان مێسی و ڕۆناڵدی پورتوگالی کەم بکەمەوە

دەربارەی خۆشترین ساتی وەرزشی ناوبراو گووتی ئەو کاتە بوو کە مۆندیالی ساڵی ٢٠٠٢ی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بردەوە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا