رووداوێكی سه‌یر له‌ مێژووی خولی ئینگلیزیدا

نوسین و وەرگێرانی بۆ زمانی کوردی : بینەر کوردی تایبه‌ت به‌ یاریگا

هەردوو یانەی سەندەرلاند و دێربی کاونتی یاری دەسپێکی خولی ئینگلیزی وەرزی (1894 – 1895) ئه‌نجامدا، یاریەکە لە نێو یاریگای سەندەرلاند بوو، به‌ ناوبژیوانی تۆماس کیرکام، بەڵام لەکاتی یاریەکەدا كیركام ئامادە نەبوو، هەربۆیە بڕیاردرا ناوبژیوانێکی تر یاریەکە بەڕێوە ببات، ئەویش جۆن کۆنکوێرۆر بوو.

گێمی یەکەم بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی سەندەرلاند كۆتایی هات، لەکاتی پشودانی گێمی یەکەمدا، ناوبژیوان تۆماس کیرکام گەیشت بە یاریەکە و بڕیاری دا یاریەکە لەسەرەتاوە ئه‌نجام بدرێته‌وه‌، هەربۆیە 3 گۆڵی یەکەم ڕەتکرایەوە و ئەو گێمە هەژمار نەکرا، پاشان 2 گێمی تر به‌ ڕاهێنه‌رایه‌تی تۆماس کیرکام به‌ڕێوه‌چوو، لەكۆتاییدا یاریه‌كه‌ بە ئه‌نجامی 8 گۆڵی بێ وەڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سەندەرلاند كۆتایی هات.

لە ئێستاشدا لە ئاماری یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا و ماڵپه‌ڕه‌ جیهانیەکانش ئەنجامی ئەم یاریە بەم شێوەیە نوسراوە، سه‌نده‌رلاند (3+)8 – 0 دێربی كاونتی.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر