کۆنتی باس لە دەنگۆی گواستنەوەی سانچێز و ڤیدال دەکات

Sanchez - Vidal

Sanchez – Vidal

یاریگا
ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری ئیتاڵی چێڵسی ئینگڵتەرا رەتیناکاتەوە کە ئەوان داوای گواستنەوەی هەردوو یاریزانی شیلیایی ئارتورۆ ڤیدال و ئالێکسس سانچێزیان نەکردبێت.

راهێنەری ئیتاڵی سەبارەت بە دەنگۆکانی کە باس لە گواستنەوەی ئەو دوو یاریزانە بۆ یانەکەیان دەکەن گووتی ” ڤیدال و سانچێز دوو لە باشترین یاریزانانی جیهان و هەموو راهێنەرێکیش ئارەزووی هەبوونیان دەکات، بەڵام تا ئێستا هیچ گفتوگۆیەکمان لەگەڵ نەکردووە و ئەوەش دەگەرێتەوە سەر بریاری بەرپرسانی یانەکە، ئەگەر توانای ماددی باشیان هەبێت، ئەو کات منیش ناوی ئەو یاریزانانەیان بۆ دەنوسم کە دەتوانن هاوکارمان بن”.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply