ئێمری کان لیڤەرپول جێدێڵێت

یاریگا

Emre Can

Emre Can


ئێمری کانی ناوەراستکاری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپولی ئینگڵتەرا بریاری جیابونەوەی لەگەڵ یانەکەیداوە و تا چەند رۆژی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیاوە دەکات.

سەرچاوەکان لە ئەڵمانیاوە بلاوییان کردۆتەوە، ناوەراستکاری ریدز بریاری کۆتاییداوە و بە بەرپرسانی یانەکەشی راگەیاندووە کە دەیەوێت ئەو یانەیە جێبێڵێت، هەربۆیە لەگەڵ بەرپرسانی یوڤێنتوس گەیشتۆتە رێکەوتنێکی سەرەتایی و بریارە لە چەند رۆژی داهاتوو بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە خانمە پیرەکەوە بکات.

سەرچاوەکان ئەوەشیان بڵاوکردۆتەوە کە لە ئێستادا بەرپرسانی لیڤەرپول لە هەوڵی ئەوەدان کە نرخی گواستنەوەی ناوەراستکاری یانەکەیان زیاد بکەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر