بەردەوام بوونی ماریۆ گۆتزە لەگەڵ دۆڕتمۆند گومانی تێ دەکەوێت

یاریگا

دوای ئەوەی لە یاری شالکە تووشی پێکان هات، ماریۆ گۆتزە، هێرشبەری یانەی بڕوسیا دۆڕتمۆند چارەنووسی بە نادیاری لەگەڵ یانەکەی دەمێنێتەوە.

لەم بارەیەوە، بیتەر ستۆگەر، بەڕێوەبەری هونەری یانەی دۆڕتمۆند بە کەناڵی سپۆرت 1 ی ئەڵمانی گوتوە، کە دیار نییە گۆتزە لە قۆناغی دووەم لەگەڵ ئێمە بەردەوام دەبێت، یان نا، ئێمە پێمان خۆشە بە زووترین کات بگەڕێتەوە، ئەو گرنگە بۆ یانەکە بەڵام نامانەوێت فشاری زۆری بخەینە سەر تا بە باشی چاک دەبێتەوە.

یانەی دۆڕتمۆند دوای تەواوبوونی پشووی زستانە لە 14-1 لەسەر یاریگای خۆی لە سینگنال دۆنا پارک لەگەڕی 18 مینی بۆندزلیگا بەرانبەر یانەی ڤۆلڤسبۆرگ یاری دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply