یوڤێنتوس X تۆرینۆ … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه‌

یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (10:45) خولەكی شه‌و بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە قۆناغی هه‌شتی جامی ئیتاڵیادا، دێربی شاری تۆرینۆ (دێربی دێلا مۆڵ) له‌ نێوان یوڤێنتوس و تۆرینۆ له‌ نێو یاریگای (ئه‌لیانز ستادیۆم) به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، ئێمەش لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو تیپه‌كه‌ پێش ڕوبەڕوبونەوەكەی ئەمشه‌ویان بڵاودەكەینەوە:-

1- ئه‌مشه‌و (18) دێربی دێلا مۆڵ له‌ نێوان یوڤێنتوس و تۆرینۆ له‌ جامی ئیتاڵیادا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، دووه‌م دێربیه‌ له‌ 25 ساڵی ڕابردوودا.

2- یوڤێنتوس به‌ بردنه‌وه‌ی (2 – 0) له‌ جه‌نه‌وا و تۆرینۆش به‌ بردنه‌وه‌ی (2 – 1) له‌ رۆما، بۆ قۆناغی هه‌شتی جامی ئیتاڵیا سه‌ركه‌وتن.

3- یوڤێنتوس له‌ دوایین 15 یاری جامی ئیتاڵیادا، توانیویه‌تی گۆڵ تۆماربكات و هێرشبه‌ره‌كانی بیانكۆنێریش 38 گۆڵیان تۆماركردووه‌.

4- بۆ جاری یازده‌یه‌می له‌سه‌ریه‌كه‌ كه‌ یوڤێنتوس له‌ قۆناغی هه‌شتی جامی ئیتاڵیادا یاری ده‌كات.

5- دوایین جار تۆرینۆ گه‌یشتبێته‌ قۆناغی هه‌شتی جامی ئیتاڵیا، وه‌رزی (2008 – 2009) بوو.

6- یاریزانانی تۆرینۆ زۆرترین گۆڵیان له‌م وه‌رزه‌ی جامی ئیتاڵیادا تۆماركردووه‌، كه‌ 11 گۆڵه‌.

7- گۆنزالۆ هیگواین له‌ 9 یاری به‌رانبه‌ر تۆرینۆ له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا، 7 گۆڵی تۆماركردووه‌، له‌ نێویاندا (2) جار (2) گۆڵی تۆماركردووه‌.

8- پاولۆ دیبالا له‌ سه‌رجه‌م یاریه‌كانی نێو یاریگای (ئه‌لیانز ستادیۆم) له‌ جامی ئیتاڵیادا، گۆڵی تۆماركردووه‌.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply