ماسیمۆ ئۆدۆ كێیه‌؟

نوسین و ئامادەکردنی : بینەر کوردی

ماسیمۆ ئۆدۆ لە (14/ 7/ 1976) لەدایک بووە، لە ژیانی وەرزشی وەک یاریزان لە 10 یانەی جیاواز یاری کردووە و 7 جار بەشێوەی خواستن لەیانەیه‌کەوە بۆ یانەیەکی تر ڕۆیشتوە، دواجار وەرزی (2011 – 2012) کۆتا یاری لەکەڵ یانەی لیچی لەخولی پلە سێی ئیتاڵیا ئه‌نجامدا.

هەر ساڵی دواتر بووە ڕاهێنەری لاوانی یانەی جێنه‌وا، پاشان بووە ڕاهێنەری یانەی لاوانی پیسکارا، دواتر لە مانگی (7)ی ساڵی (2016) بووە ڕاهێنەری خەتی یەکی پیسکارا و یانەکەی سەرخست بۆ خولی پله‌ی یه‌كی ئیتاڵیای ناسراو به‌ کاڵچیۆ، پاشان دوای ئەوەی ئۆدینێزی بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە لویجی دێلنری دورخستەوە، ماسیمۆ ئۆدۆ بووە ڕاهێنەری نوێی ئودینێزێ.

لەیەکەم یاریش به‌ ئه‌نجامی 1 به‌ 0 بە ناپۆڵی دۆڕا، بەڵام لەیاری دووەم لەجامی ئیتاڵیا توانی 8 بە 3 لە یانەی پێرگویا بباتەوە و سیقەی خۆی بەدەسهێنایەوە، پاشان لە دوو یاری دواتر دژی کڕۆتۆنی و بۆنیڤێنتۆ توانی هەردوو یاریەکە بباتەوە، لەیاری دواتر ڕوبەڕوی ئینتەر میلان بووەوە لەیاریگای ئەنتەر کە هیچ شکستێکی نەبوو لە خولەکە، ئەم یاریە زۆر تایبەت بوو بۆ ئۆدۆ، دواجاریش ئۆدۆ توانی بەسەر ئەنتەرمیلان سەربکەوێت و توشی یەکەم شکستی بکات.

بۆ جارێکی تر ئۆدۆ  ڕوبەڕوی ناپۆڵی ساری بووەوە، بەڵام ئەمجارە لەجامی ئیتاڵیا دووبارە ساری سەرکەوت بەسەر ئۆدۆ ۆ لەجام کردیە دەرەوە، پاشان ئودینێزێ ڕوبەڕوی ڤیرۆنا بووەوە لەو یاریەشدا بە 4 گۆڵ بێ بەرامبەر ئۆدینێزی بردیەوە، کۆتا یاریش ئودینێزی و بۆڵۆنیا بوو کاتێک بۆڵۆنیا گۆڵێکیان کرد لەسەرەتادا، لەکۆتاییدا بەتەکتیکە بەهێزەکانی ئۆدۆ توانیان ڕیمۆنتادا بەسەر بۆڵۆنیای خاوەن یاریگا بکەن 2 به‌ 1 یاریەکە ببەنەوە.

لەخولی ئیتاڵی تائێستا ئۆدۆ لە 6 یاری ڕاهێنەری ئودێنێزی بووە، 5 یاری سەرکەوتوو بووە و یەک دۆڕانی هەیە، یاری داهاتووش لە (5)ی ئەم مانگە دەبێت له‌ دژی چیڤۆ ڤیرۆنا . بەپێی سایتی جیهانی (whoscored.com) له‌ ژێر ده‌ستی ماسیمۆ ئۆدۆ، ئەوا عەلی عەدنانی یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق باشترین یاریزانی یانەکەیە بە ڕەتینگی (7.30) لە دوای ئەویش سیلڤان ویدمێر دێت بەڕەتینگی (7.25).

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر