فەرمی: کۆستا پەیوەندی بە ئاتلەتیکۆ مەدریدەوە کرد

Diego Costa

Diego Costa

یاریگا
دیێگۆ کۆستای هێرشبەری ئیسپانی ئەمرۆ بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی ئاتلەتیکۆ مەدریدەوە کرد.

دوای ئەوەی کە هێرشبەری ئیسپانی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا سەرەتای وەرزی ئەمساڵ هەڵوەشاندەوە، بریاریدا دوبارە بگەرێتەوە ئیسپانیا و پەیوەندی بە یانەکەی پێشوویەوە بکات، بەڵام قۆناخی یەکەمی لالیگا بە هۆی سزاکەی رۆخێ بلانکۆس لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان نەیتوانی هیچ یارییەک بۆ ئەم یانەیە ئەنجام بدات.

کۆستای 29 ساڵ لە ساڵی 2017 ریزەکانی ئاتلەتیکۆ مەدریدی بەرەو چێڵسی ئینگڵتەرا جێهێشت و وەرزی ئەمساڵیش دوای سێ ساڵ گەرایەوە یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر