ئیکاردی زیاتر لە ریال مەدرید نزیک دەبێتەوە.

Mauro Icardi

Mauro Icardi

یاریگا
مائورۆ ئیکاردی، هێرشبەری ئارجانتینی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا لە پێناو پەیوەندیکردن بە ریزەکانی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

ئەمرۆ لە بریتانیا رۆژنامەی دەیلی ئێکس پرێس ئاشکرای کردووە کە گۆڵکاری ئارجانتینی نێراتزۆری رەتیکردۆتەوە کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا درێژ بکاتەوە، ئەمیش لە پێناو ئەوەی کە پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە بکات و بەرپرسانی شاهانەکانیش ئامادەن بڕی هەڵوەشادنەوەی ئەو گرێبەستە پێش کەش بە یانە ئیتاڵیەکە بکەن.

بەرپرسانی ئینتەرمیلان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئیکاردی داوای 110 ملیۆن یۆرۆ دەکەن و مێرنگیش لە پێناوە بەدەستهێنانی ئەو بڕە پارەیە دەیانەوێت یەکێک لە هێرشبەرەکانی کەریم بێنزێما یاخود گاریس بەیل بفرۆشن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply