فیۆره‌نتینا X ئه‌ی سی میلان … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه‌

یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (2:30) خولەكی پاش نیوه‌ڕۆ بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە گه‌ڕی نۆزده‌یه‌می خولی ئیتاڵیدا، یانەی فیۆره‌نتینا لە نێو یاریگای (ئه‌رتیمیۆ فرانكی) تایبه‌ت به‌ خۆی، میوانداری یانەی ئه‌ی سی میلان دەكات، ئێمەش لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو تیپه‌كه‌ پێش ڕوبەڕوبونەوەكەی ئەمشه‌ویان بڵاودەكەینەوە:-

1- دوایین 10 ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوانیان له‌ خولی ئیتاڵیدا، فیۆره‌نتینا 4 یاری بردۆته‌وه‌ و میلانیش 3 یاری، له‌ 3 یاریشدا یه‌كسان بوون.

2- فیۆره‌نتینا له‌ دوایین 2 یاری نێو یاریگای خۆی له‌ به‌رانبه‌ر میلان له‌ سێریا ئه‌یدا، توانیویه‌تی پارێزگاری له‌ خاوێنی تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی بكات.

3- میلان دوایین 2 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی كاڵچیۆی دۆراندووه‌ و هیچ گۆڵێكیشی تۆمارنه‌كردووه‌، دوایین جار كه‌ نه‌یتوانی بێت له‌ 3 یاری له‌سه‌ر یه‌ك گۆڵ تۆماربكات، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ  مانگی (11)ی ساڵی (2001).

4- فیۆره‌نتینا له‌ دوایین 6 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتاڵیدا، تووشی شكست نه‌هاتووه‌، 2 یاری بردۆته‌وه‌ و له‌ 4 یاریشدا یه‌كسان بووه‌.

5- ئه‌ی سی میلان له‌ 7 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌یدا، به‌ ئه‌نجامی (1-2) دۆڕاوه‌.

6- فیۆره‌نتینا له‌ دوایین 4 یاری نێو یاریگای خۆی له‌م وه‌رزه‌ی كاڵچیۆدا، توانیویه‌تی له‌ 3 یاریاندا پارێزگاری له‌ خاوێنی تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی بكات.

7-میلان له‌ دوایین 4 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتاڵیدا ته‌نها 1 یاری بردۆته‌وه‌، له‌ 2 یاریدا دۆراوه‌ و له‌ 1 یاریشدا یه‌كسان.

8- نیكۆلا كالینیچی هێرشبه‌ری ئه‌ی سی میلان، له‌ دوایین 8 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌یدا، ته‌نها 1 گۆڵی تۆماركردووه‌.

9- ئێستا فیۆره‌نتینا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 26 خاڵ، له‌ پله‌ی هه‌شته‌می كاڵچیۆدایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش جیۆڤانی سیمیۆنییه‌ به‌ تۆماركردنی 5 گۆڵ.

10- ئێستا میلان به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 24 خاڵ، له‌ پله‌ی یازده‌یه‌می كاڵچیۆدایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش خیسۆس فێرناندێز سوسۆیه‌ به‌ تۆماركردنی 5 گۆڵ.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی www.arabic.sport360.com

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر