چێڵسی X ستۆك سیتی … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه‌

یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (6)ی ئێواره‌ بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە گه‌ڕی بیست و یه‌كه‌می خولی نایابی ئینگلته‌رادا، یانەی چێڵسی لە نێو یاریگای (ستامفۆرد بریج)ی تایبه‌ت به‌ خۆی، میوانداری یانەی ستۆك سیتی دەكات، ئێمەش لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو تیپه‌كه‌ پێش ڕوبەڕوبونەوەكەی ئەمشه‌ویان بڵاودەكەینەوە:-

1- دوایین 9 ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوانیان له‌ خولی نایابی ئینگلیزیدا، چێڵسی 8 یاری بردۆته‌وه‌ و له‌ 1 یاریشدا یه‌كسان بووه‌.

2- ستۆك سیتی له‌ مێژووی به‌شداری كردنی له‌ پریمه‌رلیگدا، 19 جار ڕوبه‌ڕوی چێڵسی بۆته‌وه‌، 2 یاری بردۆته‌وه‌، له‌ 14 یاریدا دۆراوه‌ و له‌ 3 یاریشدا یه‌كسان.

3- چێڵسی له‌ دوایین 11 یاری له‌سه‌ر یه‌كی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابدا، ته‌نها 4 گۆڵی لێ تۆماركراوه‌، له‌ 7 یاریشدا پارێزگاری له‌ خاوێنی تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی كردووه‌.

4- ستۆك سیتی له‌ دوایین 17 هاتنی بۆ له‌نده‌نی پایته‌خت له‌ پریمه‌رلیگدا، ته‌نها 1 یاری بردۆته‌وه‌، له‌ 10 یاریدا دۆراوه‌ و له‌ 6 یاریشدا یه‌كسان.

5- ویلیانی به‌رازیلی له‌ به‌رانبه‌ر ستۆك سیتی له‌ خولی نایابدا، 4 گۆڵی تۆماركردووه‌، زیاتر له‌ دژی هه‌ر تیپێكی تری به‌شداربووی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌.

6- ئه‌لڤارۆ مۆراتا له‌ یاری چوونی به‌رانبه‌ر ستۆك سیتی له‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگدا، ته‌نها 3 شووتی لێدا بوو بۆ ناو گۆڵی ستۆك ستی، هه‌ر 3 شووته‌كه‌شی بوو به‌ گۆڵ.

7- ئێستا چێڵسی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 42 خاڵ، له‌ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش ئه‌لڤارۆ مۆراتایه‌ به‌ تۆماركردنی 10 گۆڵ.

8- ئێستا ستۆك سیتی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 20 خاڵ، له‌ پله‌ی سیازده‌یه‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش  مامی زیوفه‌ به‌ تۆماركردنی 4 گۆڵ.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی www.arabic.sport360.com

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر