په‌یوه‌ندی خزمايه‌تی نێو یاریزانان

ئاماده‌كردنی : موحه‌مه‌د ئه‌حمه‌د

یاریگا – له‌م راپۆرته‌دا باسی ئه‌و یاریزانانه‌ ده‌كه‌ین كه‌وا خزمایه‌تی له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌، ڕه‌نگه‌ زۆربه‌مان ئه‌و یاریزانانه‌ بناسین كه‌وا برای یه‌كن، یان باوك و كوڕن، به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وانه‌ باس ده‌كه‌ین، كه‌ خزمایه‌تی له‌ نێوانیاندا  هه‌یه‌:-

1- دیدیه‌ درۆگبا ئه‌ستێره‌ی پێشوی یانه‌ی چێڵسی و هه‌ڵبژارده‌ی كۆت دیڤوار، ده‌كاته‌ كوڕی مامی یاریزان ئۆلیڤه‌ر تابلی یاریزانی پێشوی سیلتیك و بێرمینگهام سیتی، كه‌وا هه‌ردوكیان سه‌ر به‌ خێڵی تابلێی كۆتدیڤوارین.

2-یاریزانی هۆڵه‌ندی و یانه‌ی سه‌نده‌رلاند ڤان ئه‌نهۆڵت، ده‌كاته‌ كوڕی مامی یاریزان لیرۆی فێر یاریزانی سوانزی سیتی.

3-برای جۆن تێری خێزانه‌كه‌ی ناوی (ساره‌)یه‌، ده‌كاته‌ خوشكی یاریزان كۆنشینسكی یاریزانی پێشوی لیستر سیتی.

4-ئه‌ستێره‌ی كۆنگۆلی و پێشوی یانه‌ی نیوكاسل لوالوا، ده‌كاته‌ كوڕی مامی یاریزان یانیك بولاسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن.

5-ئه‌ستێره‌ی نێجیری جاجای ئۆكۆچا، ده‌كاته‌ مامی یاریزانی یانه‌ی ئارسینال ئه‌لیكس ئه‌یۆبی.

6-ئه‌ستێره‌ی كرواتی و یانه‌ی ڕیال مه‌درید لۆكا مۆدریچ، ده‌كاته‌ كوڕی مامی یاریزانی پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا و یانه‌كانی نیوكاسل و میدلزبه‌ره‌ و لیدز یونایتد مارك ڤیدۆكا.

7-خێزانی جه‌یمس ڕۆدریگزی ئه‌ستێره‌ی كۆڵه‌مبی و یانه‌ی ڕیال مه‌درید، ده‌كاته‌ خوشكی گوڵپارێزی یانه‌ی ئه‌ڕسینال و هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا ده‌یڤد ئۆسپینا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر