نرخی ڤان دیك له‌ سه‌روی نرخی هێڵی به‌رگری 8 یانه‌ی به‌هێزی ئه‌وروپادایه‌

یاریگا – یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی به‌ ئه‌نجامدانی بۆندی (ڤان دیك)ی هۆڵه‌ندی به‌ بڕی (75) ملیۆن پاوه‌ندی به‌ریتانی، كه‌ ده‌كاته‌ (84.44) ملیۆن یۆرۆ، چاوی ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌وروپا و جیهانی بۆ لای خۆی ڕاكێشاوه‌، هه‌ربۆیه‌ پێش ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ هیچ یاریه‌ك بۆ لیڤه‌رپوول ئه‌نجام بدات، چه‌ندین ڕاپۆرتی تایبه‌ت له‌سه‌ری له‌ لایه‌ن ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو.

یه‌كێك له‌و ڕاپۆرتانه‌ش، ڕاپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (ئاس)ی ئسپانییه‌، كه‌ به‌راوردی نرخی یاریزانه‌كه‌یه‌ به‌ نرخی هێڵی به‌رگری 8 یانه‌ی به‌هێزی ئه‌وروپا.

1-هێڵی به‌رگری ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید : 65 ملیۆن یۆرۆ

فیرسالیكۆ 16 ملیۆن یۆرۆ – ساڤیچ 25 ملیۆن یۆرۆ – گۆدین 8 ملیۆن یۆرۆ – فیلیپی لویس 16 ملیۆن یۆرۆ.

2- هێڵی به‌رگری یوڤێنتوس : 60 ملیۆن یۆرۆ

لیشتشتاینه‌ر 10 ملیۆن یۆرۆ – بن عه‌تیه‌ 17 ملیۆن یۆرۆ – بارزالی 300 هه‌زار یۆرۆ – كیلینی 7 ملیۆن یۆرۆ – ساندرۆ 26 ملیۆن یۆرۆ.

3- هێڵی به‌رگری بایه‌رن میونخ : 57 ملیۆن یۆرۆ

كیمیچ 8.5 ملیۆن یۆرۆ – بواتینگ 13.5 ملیۆن یۆرۆ – هۆمێڵز 35 ملیۆن یۆرۆ – ئه‌لابا به‌خۆڕایی.

4- هێڵی به‌رگری ریاڵ مه‌درید : 50 ملیۆن یۆرۆ

كارڤاخاڵ 6.5 ملیۆن یۆرۆ – ڤاران 10 ملیۆن یۆرۆ – رامۆس 27 ملیۆن یۆرۆ – مارسیلۆ 6.5 ملیۆن یۆرۆ.

5-هێڵی به‌رگری به‌رشه‌لۆنه‌ : 44 ملیۆن یۆرۆ

سێرجی رۆبێرتۆ به‌خۆڕایی – ئۆمتیتی 25 ملیۆن یۆرۆ – پیكێ 5 ملیۆن یۆرۆ – جۆردی ئه‌لبا 14 ملیۆن یۆرۆ.

6- هێڵی به‌رگری ئینته‌ر میلان = 40.5 ملیۆن یۆرۆ

دی ئه‌مبرۆزیۆ 4 ملیۆن یۆرۆ – سكرنیار 23 ملیۆن یۆرۆ – میراندا 9 ملیۆن یۆرۆ – ناگاتۆمۆ 4.5 ملیۆن یۆرۆ.

7- هێڵی به‌رگری رۆما : 36 ملیۆن یۆرۆ

برۆنۆ پێرێز 13.5 ملیۆن یۆرۆ – فازیۆ 4.5 ملیۆن یۆرۆ – مانۆلاس 13 ملیۆن یۆرۆ – كۆلارۆف 5 ملیۆن یۆرۆ.

8- هێڵی به‌رگری ناپۆلی : 29.8 ملیۆن یۆرۆ

هیسای 5 ملیۆن یۆرۆ – ئه‌لبیۆل 12 ملیۆن یۆرۆ – كۆلیبالی 7.8 ملیۆن یۆرۆ – غولام 5 ملیۆن یۆرۆ.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply