جۆڤینکۆ ناگەڕێتەوە ئیتاڵیا

Sebastian Giovinco

Sebastian Giovinco

یاریگا
سباستیان جۆڤینکۆی هێرشبەری ئیتاڵی یانەی تۆرنتۆی ئەمریکا بە هۆی ئاستە بەرزەکەی بووەتە ئامانجی بەرپرسانی یانەی ئینتەرمیلان، بەڵام بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانە رەتیدەکاتەوە کە بگەرێتەوە ئیتاڵیا.

جۆڤینکۆ بە هۆی ئاستە بەرزەکەی لەم جەند وەرزەی رابردوو لە خولی ئەمریکا، چەندیجار یانەکانی گەورەی جیهانی هەوڵیانداوە کە ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان و بەم دوواییەش بەرپرسانی ئینتەرمیلان لە هەوڵی ئەوەدان کە ئەو یاریزانە رازی بکەن پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات، بەڵام بەرێوەبەری جۆڤینکۆ ئەم دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە دەڵێت کە سباستیان لە یانەکەی دڵخۆشە و ناگەرێتەوە ئیتاڵیا.

سباستیان جۆڤینکۆی 30 ساڵ لە ساڵی 2015ـەوە ریزەکانی یوڤێنتوسی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی تۆرنتۆی ئەمریکاوە کرد و لەگەڵ ئەو یانەیەش لەم ماوەیەدا بەشداری 88 یاریکردووە و 55 گۆڵیشی کردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر