یانەی ئینتەر میلان لە کڕینی دوو یاریزانی بارسێلۆنا نزیک بووەتەوە

یاریگا

بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا و ئیتالیا یانەی ئینتەرمیلانی ئیتالیا، لە وادەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان زۆر لە کڕینی دوو ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا نزیک بوەتەوە.

هەردوو رۆژنامەی (سپۆرت)ی ئیسپانی و (لاگازێتا دیلو سپۆرت)ی ئیتاڵی بڵاویان کردوەتەوە، کە یانەی بارسێلۆنا گڵۆپی سەوزی بۆ رۆیشتنی هەردوو یاریزان (جیڕارد دیلیڤیۆ) و (ئالێکس ڤیدال) هەڵکردوە بۆ ئەوەی لە یانەکە بڕۆن، جا بە شێوەی خواستن بێت یان بە ڕۆیشتنی یەکجاری بێت.

بە پێی ڕۆژنامەکان بڕیارە ئیتەر میلان هەردوو یاریزانەکە بە شێوەی خواستن بۆ یانەکەی بگوازێتەوە لە مەرجێک مافی کڕینی هەردوو یاریزانەکەشی هەبێت، ئەوەش بۆ ئەوەیە تا یانەی ئینتەر سەبارەت بە یاساکانی یاری خاوێنی فیفا پێشێلکاری نەکات و هاوسەنگی بپارێزێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply