سەرۆکی بلباو رەتیدەکاتەوە کیپا بچێتە ریال مەدرید

Kepa Arrizabalaga

Kepa Arrizabalaga

یاریگا
خۆزێ ئۆرتیا، سەرۆکی یانەی ئاتلەتیک بلباوی ئیسپانیا هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە زستانی ئەمساڵ کیپای گۆڵپارێزی یانەیەکان بچێتە ریال مەدرید.

سەرۆکی یانەی هەرێمی باسک ئەمرۆ لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دەنگۆکانی چوونی گۆڵپارێزی یانەکەیان بۆ ریال مەدرید گووتی” راستە لە ماوەی رابردوو لەگەڵ کیپا نەگەیشتونەتە رێکەوتن لەسەر درێژ کردنەوەی گرێبەستەکەی، بەڵام ئەو هەوالانەش راست نین کە باس لە چوونی بۆ یانەی ریال مەدرید دەکەن، چونکە ئەو یاریزانە هیچ شتێکی لەگەڵ ئێمە باس نەکردووە”.

کیپای 23 ساڵ ماوەیەکە دەنگۆی چوونی بۆ ریزەکانی ریال مەدرید بڵاوبۆتەوە و بەرپرسانی مێرنگیش تا ئێستا بە فەرمی هیچ هەواڵێکیان لەسەر ئەم گۆڵپارێزە بڵاو نەکردۆتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply