ئیکاردی بەهۆی گرێبەستی ڕیاڵ مەدرید یانەی ئینتەر میلان نیگەران دەکات

یاریگا

بەپێی تازەترین راپۆرتە هەواڵییەکان ماورۆ ئیکاردی، ئەستێرەی ئارجەنتینی یانەی ئینتەرمیلان چاوەڕێی گەیشتنی گرێبەستی فەرمی ڕیاڵ مەدرید دەکات.

ماڵپەڕی (کالچیۆ میرکاتۆ)ی ئیتالی بڵاویکردوەتەوە کە کارگێڕی ئینتەر میلان زۆر نیگەرانە بەهۆی دوودڵی ئیکاردی لە تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە و پێی وایە ئەستێرەکەی چاوەڕێی گرێبەستێکی فەرمی ڕیاڵ مەدرید دەکات، بۆ ئەوەی ڕوو لە یانەی شاهانە بکات، بە پێی سەرچاوەکە یانەی ئینتەر وێرای لێدوانەکانی ئەم دواییەی ئیکاردی کە دووپاتی کردەوە کە بۆ یانەکەی بە وەفا دەبێت و جێی ناهێڵێت، بەڵام بەهۆی کەمی بری پارەی مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەی کە 110 ملیۆن یۆرۆ دەبێت،ترسی ئەوەی هەیە کە یاریزانەکە ڕازی بێت ڕیاڵ مەدرید گرێبەستەکەی بشکێنێت.

لەکۆتایی ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە ریاڵ مەدرید کێشەی پارەی نابێت بۆ تەواو کردنی گرێبەستەکە بە تایبەتی لەگەڵ ئەگەری فرۆشتنی بن زیمە یان گاریس بەیل، بۆیە هاتنی ئیکاردی کە گۆڵکاری سێریا A ئیتالیایە بە 17 گۆڵ کارێکی قورس نابێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر