مـانـچـێـسته‌ر یونایتد X بێرنلی … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه‌

0

یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (6)  سه‌ر له‌ئێواره‌ بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە گه‌ڕی بیسته‌می خولی نایابی ئینگلته‌رادا، یانەی مانچێسته‌ر یونایتد لە نێو یاریگای (ئۆڵد ترافۆرد)ی تایبه‌ت به‌ خۆی، میوانداری یانەی بێرنلی دەكات، ئێمەش لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو تیپه‌كه‌ پێش ڕوبەڕوبونەوەكەی ئەمشه‌ویان بڵاودەكەینەوە:-

1- دواین دۆرانی مانچێسته‌ر یونایتد له‌ به‌رانبه‌ر بێرنلی له‌ نێو یاریگای خۆی له‌ خولی ئینگلیزیدا، ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ مانگی (9)ی ساڵی 1962، كه‌ به‌ ئه‌نجامی (2-5) دۆڕا.

2- له‌ پاش دۆرانی (2-5) ساڵی 1962، مان یونایتد 13 جار ڕوبه‌ڕوی بێرنلی بۆته‌وه‌ له‌ نێو یاریگای خۆیدا، 8 یاری بردۆته‌وه‌ و له‌ 5 یاریشدا یه‌كسان بووه‌، له‌ هیچ یاریه‌كیشدا نه‌دۆراوه‌.

3- مان یونایتد 19 یاری له‌ كۆی 23 یاری رۆژی بۆكسینگ ده‌ی بردۆته‌وه‌ له‌ پریمه‌رلیگدا، ئه‌مه‌ش زۆرترین ڕێژه‌ بردنه‌وه‌ی یانه‌یه‌كه‌ له‌و رۆژه‌دا.

4- مان یونایتد له‌ دوایین 16 یاری رۆژی بۆكسینگ ده‌ی له‌ نێو یاریگای خۆی نه‌دۆڕاوه‌، 14 یاری بردۆته‌وه‌ و له‌ 2 یاریشدا یه‌كسان بووه‌.

5- مان یونایتد خاوه‌نی سێیه‌م به‌هێزترین هێڵی به‌رگریه‌ له‌م وه‌رزه‌ی پرمه‌لیگدا، كه‌ 14 گۆڵی لێ تۆماركراوه، له‌ به‌رانبه‌ردا یانه‌ی بێرنلی له‌ پله‌ی چواره‌می به‌هێزترین هێڵی به‌رگری دێت، كه‌ 15 گۆڵی لێ تۆماركراوه‌.

6- جۆزێ مۆرینهۆ له‌ نێو یاریگای خۆی هیچ یاریه‌كی له‌ بێرنلی نه‌بردۆته‌وه‌، (0-0)ی وه‌رزی ڕابردوو له‌گه‌ڵ (1-1) وه‌رزی پێشووتر كه‌ ئه‌و كاته‌ ڕاهێنه‌ری چێڵسی بوو، له‌ هه‌ردوو یاریه‌كه‌دا تیپه‌كه‌ی به‌ 10 یاریزان یاری كردووه‌.

7- بێڕنلی توانیویه‌تی له‌ 7 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگ، پارێزگاری له‌ خاوێنی تۆڕی گۆڵه‌كه‌یدا بكات، له‌ كاتێكدا له‌ وه‌رزی ڕابردوو ته‌نها له‌ 8 یاری توانیبووی پاڕێزگاری له‌ خاوێنی تۆڕی گۆڵه‌كه‌یدا بكات.

8- جیاوازی نێوان مان سیتی یه‌كه‌م و مان یونایتدی دووه‌م 13 خاڵه‌، ئه‌مه‌ش زۆرترین ڕێژه‌ی جیاوازی خاڵه‌ له‌ نێوان یه‌كه‌م و دووه‌می ریزبه‌ندی له‌ جه‌ژنی سه‌ری ساڵدا له‌ مێژووی خولی ئینگلیزیدا.

9- ئێستا مان یونایتد به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 42 خاڵ، له‌ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش رۆمیلۆ لۆكاكۆیه‌ به‌ تۆماركردنی 10 گۆڵ.

10- ئێستا بێرنلی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 32 خاڵ، له‌ پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش كریس ووده‌ به‌ تۆماركردنی 4 گۆڵ.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی www.arabic.sport360.com

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply