به‌رشه‌لۆنه‌ چۆن كلاسیكۆی برده‌وه‌؟

نووسینی: هه‌وراز كاوه‌ (شرۆڤه‌كاری تۆپی پێ)

زێدان بۆ بردنه‌وه‌ و ده‌سته‌به‌ركردنی سێ‌ خاڵی یارییه‌كه‌، گرنگبوو به‌ (BBC) یاریی بكردایه‌، چونكه‌ هه‌میشه‌ ئه‌و سێ‌ یاریزانه‌ دووانیان به‌ باشی خوێندنه‌وه‌ بۆ باردۆخی یارییه‌كان ده‌كه‌ن و گۆڵكردنیش لایان ئاسانتره‌، لانیكه‌م ده‌توانن كه‌متر تۆپه‌كان به‌ هه‌ده‌ربده‌ن.

له‌ به‌رامبه‌ردا ڤالڤێردی تیپه‌كه‌ی گوشارێكی زۆری له‌سه‌ربوو، ئه‌وه‌ش وایكردبوو تا ده‌رفه‌تی گونجاویان بۆ نه‌ڕه‌خسێت هێرش دروست نه‌كه‌ن، كه‌ ئه‌وه‌ش ئه‌مڕۆ خاڵی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و تیپه‌بوو، هه‌روه‌ها یانه‌ی بلوگرانه‌ سوودی زۆریان له‌كه‌م ته‌ركیزی یاریزانه‌كانی ڕیاڵ و له‌ده‌ستدانی تۆپه‌كانی ناوچه‌ی سزا بینی، بێجگه‌ له‌وه‌ ناوه‌ڕاستكارانی به‌رشه‌ ده‌رچوون و یاریكردنیان سنوورداربوو، به‌ تایبه‌تی له‌ گێمی یه‌كه‌م ته‌نیا به‌ ڕێگای هاویشتنی تۆپی درێژ و به‌ چه‌ند پاسێكی كورت، له‌ چه‌ند جێگایه‌كی كه‌می یاریگا ده‌چوونه‌ سه‌ر تیپی ڕكابه‌ر. ده‌ستوری یاریكردنی یانه‌ی به‌ره‌شه‌لۆنه‌ له‌ (90) خوله‌كدا ته‌نیا هێرشبردنه‌، به‌ڵام جوڵه‌كانی ئه‌مرۆیان هێمن و داهێنانه‌بوو.

ڕامۆس و ڤاران هاوشێوه‌ی یارییه‌كانی پێشوو له‌ جێگای خۆیان نه‌ده‌مانه‌وه‌، یان كه‌متر چاودێری سوارێزیان ده‌كرد، كه‌ ئه‌وه‌ش وایكردبوو ڕۆبێرتۆ به‌ به‌رده‌وامی كۆمه‌كی سوارێز به‌ تۆپه‌ زه‌مینی و ئاسمانییه‌كان بكات، كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ش تا هێنانی گۆڵی یه‌كه‌م به‌بێ‌ چاودێریكردن یاریی ده‌كرد، هه‌روه‌ها تا گۆڵی یه‌كه‌م ڕاكیتیچ ته‌نیا تۆپه‌كانی ده‌خسته‌ لا ته‌نیشته‌كان، به‌ڵام كاتێك میسی به‌ ته‌نیا گه‌مارۆ درابوو، یاریزانه‌كانی به‌رشه‌ سوودی زۆریان له‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ی ده‌وری كێچه‌كه‌ ده‌بینی، به‌ تایبه‌تی گۆڵی یه‌كه‌م و گه‌یشتن به‌ ناوه‌ڕاستی یاریگا و بۆشایی زۆر، له‌ قوڵایی به‌رگری ڕیاڵ ڕاستی بابه‌ته‌كه‌مان بۆ ده‌رده‌خات.

ێكهاته‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ زیاتر ڕێكخرابوو له‌ چوارچێوه‌ی به‌رگریدا، هه‌روه‌ها پێكهاتبوو له‌ سێ‌ یاریزانی به‌جوڵه‌ی وه‌كو (ئینێستا، ڕاكیتیچ، بۆسكێتس)…، هه‌روه‌ها پاولینهۆی ڕاسپاردبوو له‌ پشتی میسی و سوارێزه‌وه‌ یاریی بكات، تا بتوانێت ده‌ست بخاته‌ نێو هه‌موو تۆپه‌كانی یانه‌ی ڕیاڵه‌وه‌، جگه‌ له‌مانه‌ ڕۆبێرتۆ ئه‌ركی ئاسانبوو، كه‌ زیاتر ڕۆڵی یاریزانی ناوچه‌یی ده‌بینی، یاخود ڤالڤێری له‌ گێمی یه‌كه‌م كاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردبوو به‌خێرایی تۆپه‌كان بخه‌نه‌ سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر و كه‌متر خۆیان به‌ نیوه‌ یاریگای ڕیاڵه‌وه‌ خه‌ریك بكه‌ن، به‌ڵام زێدان هه‌رسێ‌ یاریزان (مۆدریج و كاسمیرۆ و كۆڤاسیجی) ڕاسپاردبوو یارمه‌تی هێڵی هێرشبردن بده‌ن، له‌كاتێكدا به‌هۆی ڕۆیشتنی كاسمیرۆ بۆ پێشه‌وه‌ قوڵایی دڵی به‌رگری یانه‌ی مێره‌نگی به‌ بۆشی ده‌مایه‌وه‌، به‌ تایبه‌تی به‌هۆی لاوازی به‌رگری كارڤاخال و یارمه‌تینه‌دانی مارسیلۆوه‌، ڕووبه‌رێكی زۆر له‌ نێوان ڤاران و ڕامۆسدا هه‌بوو، كه‌ ئه‌وه‌ش وایكردبوو شێوه‌ی یاریی ریاڵ له‌ (4،3،3) بگۆڕێت بۆ پلانی دیكه‌.

ده‌ركردنی كارڤاخال هه‌موو ژماره‌كانی زیزۆی تێكدا، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ دره‌نگ ناچۆ و بیڵی خسته‌ یاریگاوه‌، كه‌ گرنگبوو به‌ ده‌ركردنی بنزیما هه‌ریه‌كه‌ له‌ بێڵ و ئه‌سینسۆ و ڕۆناڵدۆ سیانه‌ی پێشه‌وه‌یان پێكبهێنایه‌، یاخود یاریكردنی ناچۆ زیاتر بۆ پارسه‌نگی یاریی یانه‌كه‌بووایه‌، كه‌واته‌ گۆڕانكارییه‌كانی زێدان دره‌نگ و هه‌ڵه‌بوو، له‌ به‌رامبه‌ردا ڕاهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه‌ زیره‌كانه‌ گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌نجامدا، كه‌ بۆ گۆڵكردن نه‌بوو، به‌ڵكو زیاتر بۆ پارستنی لایه‌نی جه‌سته‌ی یاریزانه‌كانبوو، كه‌ ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێت تا ئێستا قورسایی و خوێندنه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ زیاتره‌ له‌وه‌ی ڕیاڵ.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply