گاتۆزۆ ڕەنگە لە پۆستەکەی لادرێت

یاریگا

ڕاپۆرتە هەواڵەکانی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردوەتەوە، کە چارەنووسی (جینارۆ گاتۆزۆ)ی ڕاهێنەری تازەی ئای سی میلان لە مەترسیدایە و ئەگەری لادانی لە ئارادا هەیە.

ڕۆژنامەی (کۆرێری دیلا سپۆرت)ی ئیتالی بڵاویکردوەتەوە کە گاتۆزۆ لە چوار یاری سێریا A تەنها 4 خاڵی بەدەستهێناوە، ئەوەش ئەنجامێکی زۆر خراپە بە بەراورد بە یانەیەکی گەورەی وەکو میلان، بۆیە بە بردەوام بوون لەسەر ئەو بارودۆخە داهاتووی ڕاهێنەرە تازەکە باش نابێت، ڕۆژنامەکە پێی وایە هەردوو یاری داهاتووی میلان بەرانبەر ئینتەر لە میانی جامی ئیتالیا و یاری بەرانبەر فیۆرنتینا زیاتر چارەونووسی گاتۆزۆ لەگەڵ یانەکە ڕوون دەکاتەوە.

میلان لەو ساتەدا دوای دۆڕاندنی هەردوو یاری بەرانبەر ڤیرۆنا و ئاتلانتا بەکۆی 24 خاڵ لە ڕیزبەندی 11 ی خولی سێریا Aگرتوە، ئەم پێگەیەش دوورە لە بەدەستهێنانی بلیتێکی یاریکردن لە پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply