یـوڤـێنـتـوس X رۆمـــا … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه‌

یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (10:45) خولەكی شه‌و بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە گه‌ڕی هه‌ژده‌یه‌می خولی ئیتاڵیدا، یانەی یوڤێنتوس لە نێو یاریگای (ئه‌لیانز ستادیۆم)ی تایبه‌ت به‌ خۆی، میوانداری یانەی رۆما دەكات، ئێمەش لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو تیپه‌كه‌ پێش ڕوبەڕوبونەوەكەی ئەمشه‌ویان بڵاودەكەینەوە:-

1- پێش یاریه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان، یوڤێنتوس و رۆما 166 جار له‌ سێریا ئه‌ی ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی بونه‌ته‌وه‌، یوڤی 79 یاری بردۆته‌وه‌ و رۆماش 39 یاری، له‌ 48 یاریشدا یه‌كسان بوون.

2- یوڤێنتوس له‌ دوایین 8 یاری له‌ به‌رانبه‌ر رۆما له‌ كاڵچیۆدا، 5 یاری بردۆته‌وه‌ و 1 یاریشی دۆراندووه‌، له‌ 2 یاریشدا یه‌كسان بووه‌.

3- ئیدین دزیكۆی بۆسنی له‌ دوایین 10 یاری خولی ئیتاڵیدا، ته‌نها 1 گۆڵی تۆماركردووه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا له‌ 5 یاری سه‌ره‌تای وه‌رز، 7 گۆڵی تۆماركردبوو.

4- یوڤێنتوس له‌ 23 یاری له‌ دوایین 24 یاری له‌ به‌رانبه‌ر یانه‌ی رۆما له‌ كاڵچیۆدا گۆڵی تۆماركردووه‌، 15 یاری بردۆته‌وه‌ و 4 یاریشی دۆراندووه‌، له‌ 5 یاریشدا یه‌كسان بووه‌.

5- رۆما  پێنج یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتاڵی به‌ ئه‌نجامی (1-0) بردۆته‌وه‌، زیانر له‌ هه‌ر یانه‌یه‌كی تری به‌شداربووی خوله‌كه‌.

6- یوڤێنتوس له‌ نێو یاریگا نوێكه‌ی (ئه‌لیانز ئه‌رێنا) 6 جار ڕوبه‌ڕوی رۆما بۆته‌وه‌ له‌ سێریا ئه‌یدا، هه‌ر 6 جاره‌كه‌ش براوه‌ بووه‌.

8- میرالیم پیانیچی بۆسنی 14 گۆڵی به‌ لێدانی راسته‌وخۆ له‌ كاڵچیۆ تۆماركردووه‌، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه‌ له‌ 10 ساڵی ڕابردووی خوله‌كه‌دا.

9- رۆما تاكه‌ تیپه‌ كه‌ هیچ گۆڵێكی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا لێ تۆمارنه‌كراوه‌، له‌ به‌رانبه‌ردا یوڤێنتوس زۆرترین گۆڵی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا تۆماركردووه‌، كه‌ 9 گۆڵه‌.

10- یوڤێنتوس 44 گۆڵی له‌ 17 گه‌ڕی ئه‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌ی تۆماركردووه‌، به‌مه‌ش ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كه‌ی وه‌رزی 1959-1960 خۆی یه‌كسان كرده‌وه‌.

11- ئێستا یوڤێنتوس به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 41 خاڵ، له‌ پله‌ی دووه‌می كاڵچیۆدایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش پاولۆ دیبالایه‌ به‌ تۆماركردنی 12 گۆڵ.

12- ئێستا رۆما به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 38 خاڵ، له‌ پله‌ی چواره‌می كاڵچیۆدایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش ئیدین دزیكۆیه‌ به‌ تۆماركردنی 8 گۆڵ.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی www.arabic.sport360.com

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply