بۆنۆچی ئای سی میلان بەجێ دەهێڵێت

یاریگا

راپۆرتە هەواڵییەکانی ئیتالیا بڵاویان کردوەتەوە کە لیۆناردۆ بۆنۆچی بەرگریکاری پێشووی یۆڤێنتۆس و ئێستای میلان بە هۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەکەی تووشی نائومێدی و خەمناکی زۆر بووەتەوە.

رۆژنامەی (لاگازێتا دیلا سپۆر)ی ئیتالی لەم بارەیەوە ئاماژەی کردوە کە بۆنۆچی متمانەی زۆری بە پڕۆژەی یانەکەی نییە، بە تایبەتی دوای کۆمەڵێک شکستی یەک بەدوای یەکی یانەکە لە سێریا A دا، ئەوەش وای کردوە یانەکە لە بڕینی بلیتێکی کێبڕکێکانی ئەوروپا دوور بکەوێتەوە، لە ئەنجامیشدا ئەو بارودۆخە وای لە بۆنۆچی کردوە بیر لە رۆیشتن و جێهێشتنی یانەی میلان بکاتەوە، بە تایبەتی دوای ئەوەی کە یاریزانەکە لای ڕوون بوەتەوە، کە چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا وەک مانچێستەر سیتی و چێلسی و پاریس سان جیرمان بایەخی پێ دەدەن و کەم و کوریان لە شوێنەکەی بۆنۆچی هەیە، بە تایبەتی مان سیتی کە (پیپ گورادیۆلا)ی ڕاهێنەری چەندین جار سەرسامی خۆی بە ئاستی ئەو بەرگریکارە دەربڕیوە.

ئاشکرایە کە بۆنۆچی لەسەرەتای ئەم وەرزە لە هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا یانەی یۆڤێنتۆسی جێهیشت و پەیوەندی بە یانەی ئای سی میلان کرد و لای هاندەرانی ڕۆزۆنیری پێشەوازییەکی بێ وێنەی لێکرا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر