ئەنجامدەری هێرشە تیرۆریستیەکەی سەر پاسی یانەی دۆرتمۆند دادگایی دەکرێت

یاریگا

پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە ئەو تیرۆریستەی تەقینەوەکەی بەرانبەر پاسەکەی یانەی بڕوسیا دۆڕتمۆند ئەنجامدا، کە تێیدا یاریزان ماڕک پارترا بریندار بوو، دادگایی دەکرێت.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەڵمانیا (سیرجی ڤی) کە تەمەنی 28 ساڵە و هەڵگری ڕەگەزنامەی ڕوسی و ئەڵمانییە تاوانبار کراوە بە ئەنجامدانی 3 تەقینەوە لەسەر ڕێگا کە تێیدا پاسی یانەی دۆڕتمۆند و پۆلیسێک بەر کەوتوون، بەمەش تاوانی هەوڵی کوشتن و تۆقاندن بەهۆی تەقینەوەکە خراوەتە پاڵ و لە دادگایەکی شاری دۆڕتمۆند دادگایی دەکرێت.

تەقینەوەکەی دۆڕتمۆند کە گومانی لێ دەکرێت لە لایەن چەند حیزبێکی توند ڕەو ئەنجام درابێت، یاریزان ماڕک پارترا و پۆلیسێک بریندار بوون و پاسەکەی یانەی دۆڕتمۆندیش زیانێکی زۆری بەرکەوت و سەرجەم یاریزانانی یانەکەشی لە ترسان شۆک کرد و یارییەکەشیان لەم ڕۆژەدا بۆ ڕۆژی دواتر دواخرا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply