مێسی نامەیەکی کاریگەر بۆ نێیمار دەنێرێت

یاریگا

وێرای رۆیشتنی نێیمار بۆ یانەی پاریس سان جێرمان بەڵام وا دیارە پەیوەندییەکانی لەگەڵ مێسی هەر وەکو پێشوو بەهێزە و گڕو تینی تێدا بەدی دەکرێت، لیۆ نامەیەکی بۆ نێیمار ناردووە و ئەویش وەلامێکی جوانی یاریزانە ئارجەنتینییەکەی داوەتەوە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە هەفتەی ڕابردوو نێیمار مێسی لە ئاهەنگێکدا داوەت کردوە و (مێسی)ش بەهۆی سەرقاڵی بە بارسا ناتوانێت بچێت، بۆیە دواتر نامەیەک بۆ نێیمار دەنێرێت ودەڵێت” نێیمار وا بزانم کاتێک لەسەر ڕۆیشتن بویت هەمووشتێکمان پێ گوتیت، بەڕاستی ئێمە لێرە زۆر بیرت دەکەین، پێشتر هەموو بەیانیان لەگەڵ تۆ و سوارێز هەموو شتێکمان لە نێوانماندا بەش دەکرد، هەموو کات بەو شێوەیە بووین، خوازیارم هەر سەرکەوتوو بیت، بە دڵنیاییەوە بە یەک دەگەینەوە جا لە یاریگا بێت یان لە هەر شوێنێکی دیکە، سڵاوێکی گەورە بۆ تۆ “، ڕۆژنامەی سپۆرت ئاماژەیشی کردوە کە مێسی لەگەڵ نامەکەی دیارییەکی بۆ نێیمار ناردوە و نووسیویەتی ” ئەوە لە هاوڕێیەکتەوە هاتوە، دڵنیام زۆرت خۆش دەوێت”.

نێیمار لە لای خۆی لەگەڵ گەیشتنی نامەکەی مێسی وەڵامی هاورێی و ئەستێرەی بارسا دەداتەوە و دەڵێت” سوپاست دەکەم برایەکەم بۆ ئەو قسە جوانانەت و دیارییەکەت، من خۆم بە بەختەوەر دەزانم کە لەگەڵ تۆ یاریم کردوە، تۆ ڕابەری منی و هاوڕێیەکی زۆر مەزنی، باوەشێکی گەرم بۆ تۆ “.

ئاشکرایە کە مێسی بەر لە رۆیشتنی نێیمار بۆ پاریس شان بە شانی سوارێز هەوڵی زۆریان دا بۆ ئەوەی نێیمار لە رۆیشتن پەشیمان بکەنەوە، بەڵام یاریزانە بەڕازیلییەکە لەسەر هەڵوێستی خۆی سوور بوو، بۆیە لە کۆتاییدا بە شکاندنی گریبەستەکەی بە 222 ملیۆن یۆرۆ بارسێلۆنای جێهێشت و درێسی پاریس سان جێرمانی پۆشی.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر