دوو هۆکار هەن وایان کردووە کە کلاسیکۆ کاتژمێر 3 ئەنجام بدرێت

یاریگا

Clasico

Clasico


دوای ئاشکرا کردنی کاتی یاری کلاسیکۆی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا رەخنەی زۆر لەم کاتە گیران، بەڵام بەرپرسانی فێدراسیۆنئ ئیسپانیا پیداگیربوون لەسەر ئەوەی کە کاتەکەی گونجاوە و ناگۆردرێت.

ئەم کاتەی کە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا دیاری کردووە دوو هۆکاری لە پشتەوە هەن کە یەکەمیان ئەوەیە وڵاتانی کیشوەری ئاسیا ئەم کاتە بۆیان زۆر گونجاوە، بۆ نمونە لە وڵاتانی ئیمارات یارییەکە کاتژمێر 4ـی ئێوارەیە، لە قەتەر کاتژمێر 12ـی نیوەرۆیە و لە چین کاتژمێر 8ـی شەوە و ئەم وڵاتانەش هاندەر و داهاتێکی زۆر بۆ ئەم یارییە کۆدەکاتەوە و بێجگە لە چەندین وڵاتی دیکەی ئەم کیشوەرە. بە پێچەوانەوە ئەگەر یارییەکە بە شەو ئەنجامدرابا ئەوا خەلکانی ئەم کیشوەرە زۆر بە کەمی دەرفەتی بینینیان دەبوو.

هۆکاری دووەمیش کە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە ئەوەیە کە یاریزانان و هاندەران زووتر بەرەو پشوی کرسیمس دەچن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply