پێنج یاریزان لە کۆتا رۆژەکانی 2017 رکابەری یەکتری دەکەن

یاریگا

Messi- Ronaldo

Messi- Ronaldo


هەر یەکە لە کریستیانۆ رۆنالدۆی گۆڵکاری ریال مەدرید، لیۆنێل میسی گۆڵکاری بارسێلۆنا و رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی گۆڵکاری بایرن میونشن بە تۆمار کردنی 53 گۆڵ تا ئێستا رکابەری لەسەر بەدەست هێنانی نازناوی گۆڵکاری ساڵی 2017 دەکەن.

ئەم سێ یاریزانە لەم ساڵدا دەرفەتیان هەیە کە ژمارەی گۆڵەکانیان زیاتر بکەن، بە جۆرێک کە رۆنالدۆ و میسی تەنها یەک یارییان لە ساڵی 2017 ماوە ئەویش یاری کلاسیکۆیە، بۆیە بێجگە لە سەرکەوتن لەم یارییەدا گۆڵکارانی ئەو دوو یانەیە هەوڵی گۆڵ تۆمار کردن دەدەن بۆ ئەوەی ژمارەی گۆڵەکانیان لە ساڵی 2017 زیاد بکەن و ببن بە گۆڵکاری ئەمساڵە. لەلایەکی دیکەوە لێڤاندۆڤسکی گۆڵکاری باڤارییەکانیش لەمساڵدا 53 گۆڵی کردووە و ئەو یاریزانەش تەنها ئەمشەو بەرامبەر بورووسیا دۆرتمۆند لە قۆناخی شازدەی جامی ئەڵمانیا یاری ماوە لە ساڵی 2017.

ئێدینسۆن کاڤانی گۆڵکاری ئۆروگوایی پاریس سانجێرمانیش یەکێکی دیکە لەو یاریزانانەیە کە رکابەری لەسەر بەدەست هێنانی نازناوی گۆڵکاری ئەمساڵ دەکات و ئەو یاریزانە تا ئێستا 52 گۆڵی کردووە و لەمساڵیشدا دو ویاری دیکەی لە پێشە بۆ ئەوەی ژمارەی گۆڵەکانی زیاد بکات. هەروەها هاری کەینیش لە تۆتێنهام 50 گۆڵی کردووە و ئەویش لە ساڵی 2017 دوو یاری دیکە لەگەڵ یانەکەی ئەنجام دەدات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر