ئینتەر و ئیکاردی داهاتوویان یەکلا کردۆتەوە

یاریگا

Mauro Icardi

Mauro Icardi


مائورۆ ئیکاردی، هێرشبەری ئارجانتینی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بەم زووانە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا درێژ دەکاتەوە.

ئەمرۆ رۆژنامەی ” Gazettadellosport”ـی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە کە دوای جەژنی سەری ساڵ گۆڵکاری نێراتزۆری گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی تا کۆتایی ساڵی 2023 درێژ دەکاتەوە و کۆتایی بە هەموو ئەم دەنگۆیانەش دێنێت کە باس لە جیابونەوەی دەکەن، ئەو یاریزانە لە گرێبەستە نوێیەکەتدا موچەی ساڵانەی بۆ 7 ملیۆن یۆرۆ زیاد دەکرێت.

ماوەیە دەنگۆی جیابونەوەی ئیکاردی لە ریزەکانی ئینتەر میلان بلاوبۆتەوە و نزیکترین یانەش کە دەیتانەوێت بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، ریال مەدرید ئیسپانیایە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply