دالکورد یەکەم یاریزانی گواستەوە ریزەکانی

Oliver Berg

Oliver Berg

یاریگا
یانەی دلکوردی سویدی یەکەم گرێبەستی ئەم زستانەیان ئەنجامدا ئۆلیڤەر بێرگیان بۆ ریزەکانیان گواستەوە.

پێگەی فەرمی یانەی دالکوردی سویدی بڵاویکردەوە کە لەگەڵ یاریزانی پێشووی یانەی ئۆددی نەرویجی گەیشتونە رێکەوتن و ئەو ناوەراستکارە بە گرێبەستێکی 400 هەزار یۆرۆیی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەکەیانەوە کردووە و موچەی مانگانەشی نزیکەی 10 هەزار یۆرۆیە. یانەی کوردی سوید کە ئەمساڵ بۆ خولی نایابی سوید سەرکەوتوون، دەیانەوێت بۆ رکابەریکردن لەسەر بەدەست هێنانی بلیتێکی چامپیۆنزلیگ یاخوی یۆرۆپالیگ ململانێ یانە گەورەکانی ئەم وڵاتە بکەن و بۆ ئەم مەبەستەش چەند یاریزانێکی بە توانا بۆ ریزەکانیان دەگوازنەوە.

بێرگی تەمەن 24 ساڵ وەرزی رابردوو لە خولەکانی نەرویجی لەگەڵ یانەکەی بەشداری لە 42 یاریکردووە و 10 گۆڵیشی تۆمار کردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر