پاریس سان جێرمان لەسەر دەنگۆی رۆیشتنی نێیمار بۆ مەدرید هات دەنگ

یاریگا

دوای بەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ڕۆیشتنی نێیمار جۆنیۆر لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ یانەی ڕیال مەدردی ئیسپانی ، سەرچاوەیەکی بەرپەرس لە یانە فەرەنسییەکە راستەییەکانی ڕۆیشتنی نێیماری خستە ڕوو.

لەم بارەیەوە، ئەنتیرۆ هەنریکی، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سان جێرمان سەبارەت بە دەنگۆی ڕۆیشتنی نێیمار بۆ ریاڵ مەدرید بە ڕۆژنامەی (لۆ باریزیان)ی فەرەنسی گوت ” ئەو قسانە هیچیان ڕاست نین، نێیمار لێرە لە پاریس زۆر دڵخۆشە، مەسەلەکە پارە وپوول نییە، ئەو بەدوای هاوسەنگی و ئاسوودەیی دەگەڕێت، ئەویش لە ئێمە تێ دەگات و یانەکەی خۆش دەوێت و بیر لە رۆیشتن ناکاتەوە، هەروەها لە پاریس نێیمار هەموو وارێکی پێ دراوە بۆ ئەوەی خواست و ئارەزوەکانی بەدی بهێنێت، ئەو یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان “.

 

لەکۆتایی قسەکانیدا هەنریکی ستایشی نێیماری کرد و گوتی ئەو هەموو کات بۆ یانەکەی یاری دەکات و بایەخ بە ئانەکەی دەدات زیاتر لەوەی بایەخ بە بەرژەوەندی کەسی خۆی بدات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply