دۆڕتمۆند چارەنووسی ئۆبامیانگی یەکلایی کردەوە

یاریگا

یانەی بڕوسیا دۆڕتمۆندی ئەڵمانی بە شێوەیەکی فەرمی چارەنووسی (بیێر ئۆبامیانگ)ی هێرشبەری یانەکەی لە مانەوە لەگەڵ دۆڕتمۆند یان ڕۆیشتن یەکلایی کردەوە.

لەم بارەیەوە(ماریکل زۆرک) بەڕێوەبەری یانەی دۆرتمۆند لە چەند لێدوانێک کە رۆژنامەی AS ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە ئاشکرای کردوە کە ئۆبامیانگ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە تازە دەکرێتەوە و هەر لێرەش کۆتایی بە کاروانی وەرزشی خۆی دەهێنێت، زۆرک گوتیشی ئەو یاریزانێکی گرنگە بۆ ئێمە بۆیە پلانمان ئەوەیە کە گرێبەستەکەی بۆ درێژتر بکەینەوە و مووچەی زیاد بکەین، بۆ ئەوەی لە تەماعکاری یانە گەورەکانی ئەوروپا بیپارێزین.

ئۆبامیانگ کە لەم وەرزەدا 13 گۆڵی بۆ دۆڕتمۆند تۆمار کردوە، پێشتر لە یانەی سانت ئیتیانی فەرەنسی پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکە کردوە و تا ئێستاش 98 گۆڵی لە بۆندزلگیگا تۆمار کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply