بایەڕن میونشین هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی یانەکەی دەدات

یاریگا

بە لە یاری لوتکەی جامی ئەڵمانیا کە بڕیارە سبەی بەرانبەر بڕوسیا دۆڕتمۆند ئەنجام بدرێت، یانەی بایەڕن میونشنی ئەڵمانی هەواڵێکی دڵخۆشکەری بە هاندەرانی راگەیاند.

ڕۆژنامەکانی ئەڵمانیا بڵاویان کردوەتەوە کە یانەی بایەڕن میونشین رایگەیاندوە کە ئاریان رۆین، ئەستێرەی یانەکە لە پێکاتەکەی چاک بوەتەوە و مەشقەکانی دەست پێکردوەتەوە و هەروەها دوور نییە بۆ یاری سبەی بەرانبەر دۆڕتمۆند بتوانێت یاری بکات، ڕۆژنامەی بیلد فوسبال لە لاپەڕەی یەکەمی وێنەیەکی رۆبن و هاینکسی ڕاهێنەری بڵاوکردوەتەوە و نووسیویەتی (ڕۆبن دەگەڕێتەوە)لەکاتێکدا رۆژنامەی دیکە باسی ئەگەری یاری کردنی ڕۆبنیان کردوە لە یارییەکەی ڕۆتمۆند، وێرای ئەوەی پێویستبوو ڕۆبن لە سەرەتای ساڵی تازە بگەڕێتەوە، بەڵام یاریزانەکە پێش وادەی دیاری کراو چاک بوەتەوە.

ڕۆبن، یانەی دۆڕتمۆند بە گەوەرەترین نێچیری خۆی دادەنێت، پێشتر لە یارییەکانی نێوان ئەو دوو یانەیە ڕۆبن 11 گۆڵی لە بڕوسیا دۆرتمۆند تۆمار کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر