دیبالا پلانی ڕاکردن لە کورسی یەدەگی یۆڤێنتۆس بۆ یانەیەکی گەورە دادەڕێژێت

یاریگا

پاولۆ دیبالا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئارجەنتین و یانەی یۆڤێنتۆس لە دانیشتنی لەسەر کورسی یەدەگی یانەکەی زۆر بێزار بووە بۆیە لەگەڵ بریکاری کارەکانی پلانی ڕۆیشتنی بۆ یانەیەکی گەورەی ئەوروپا داڕشتوە.

تۆڕی هەواڵی (ڕای سپۆرت)ی ئیتالی بڵاویکردوەتەوە، کە دیبالا لەگەڵ (گۆستافۆ)ی برای کە بریکاری کارەکانیەتی پلانێک دادەنێن بۆ ئەوەی یاریزانە ئارجەنتینییە بۆ یانەیەکی گەورەی ئەوروپا بگوازێتەوە، بە پێی سەرچاوەکە بۆ ئەم مەبەستە بریکاری کارەکانی دیبالا پەیوەندی بە هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و مانچێستەر یۆنایتد کردوە، بۆ ئەوەی باس لە ئەگەری گواستنەوەی دیبالا بۆ یەکێک لەو دوو یانەیە بکات، بە تایبەتی دوای ئەوەی لە پلانەکانی ماسمیلیانۆ ئالیگری هاتە دەرەوە و زیاتر وەک یاریزانی یەدەگ یاری دەکات.

دیبالا، لەو ساتەدا 7 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی ساڵانە وەردەگرێت و داوای کردوە مووچەکەی بۆ 10 ملیۆنی ساڵانە بەرزبکرێتەوە، بەڵام لەگەڵ دانیشتنی لەسەر کورسی یەدەگ ئەو داواکارییەی جێ بەجێ ناکرێت و لە هەمان کاتیشدا بەشداری کردنیشی لە پێکهاتەی سەرەکی وڵاتەکەی دەکەوێتە مەترسیەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر