سێ پالێوراوی کۆتایی بۆ باشترین یاریزانی ئەفریقیا دیاریکران

African

African

یاریگا
محەمەد سەلاح، سادیۆ مانێ و ئۆبامامێیانگ رکابەری بەدەست هێنانی نازناوی باشترین یاریزانی کیشوەری ئەفریقیا دەکەن.

فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەفریقیا سێ لە کۆتا پالێوراوانی بۆ بەدەست هێنانی نازناوی باشترین یاریزانی ئەو کیشوەرەی بڵاوکردەوە و هەریەکە لە یاریزانانی یانەی لیڤەرپول محەمەد سەلاح و سادیۆ مانێ رکابەری لەگەڵ ئۆبامامێیانگی هێرشبەری بورووسیا دۆرتمۆند
دەکەن بۆ بەدەست هێنانی ئەم نازناوە، هێرشبەری گابۆنی بورووسیا دۆرتمۆند کە پێشتر دووجار ئەم نازناوەی بەدەست هێناوە، چوارەم ساڵی لەسەر یەکە دەبێتە سێ لە پالێواروانی کۆتایی و سادتیۆ مانێ سەنیگالیش دووەم ساڵە لەسەر لەسەر یەک دەبێتە پالێوراوی کۆتایی، هەرچی سەلاحی میسریە یەکەمجارە بۆ سێ لە پالیوراوانی کۆتایی بەربژێر دەکرێت و گۆلکاری ئەم وەرزەی پرێمەرگ لیگ پێش هەفتەیەک لەلایەن کەنالی بی بی سی بریتانی وەک باشترین یاریزانی ئەفریکا دەست نیشانکراوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر