هێرشبەرێکی لیڤەرپول بە ناچاری ریزەکانی ئەو یانەیە جێدێڵێت

Daniel Sturridge

Daniel Sturridge

یاریگا
یۆرگێن کلۆپی راهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگڵتەرا بە دانیێل ستۆریجی هێرشبەری یانەکەی راگەیاندووە کە دەتوانێت زستانی ئەمساڵ ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

سەرجاوەکانی بریتانیا بڵاوییان کردۆتەوە کە راهێنەری ئەڵمانی بە هێرشبەری یانەکەی گووتووە کە وەرزی ئەمساڵ ناتوانێت گرەنتی ئەوەی پێ بدات کە لە پێکهاتەی سەرەکی یاری بکات، هەربۆیە ئەگەر بیەوێت ئەوا دەتوانێت زستانی ئەمساڵ ریزەکانی یانەکەی جێبێلێت.

ستۆریچ بە هۆی ئەوەی کە نزیکە جارێکە دیکە بگەرێتەوە پێکهاتەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، نایەوێت لەسەر کورسی یەدەکی یانەکەی بێت و چاوەروان دەکرێت بەرەو یانەیەکی دیکە بچێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر