بایرن میونشن ئامادەیە پارەیەکی زۆر بۆ کرینی یاریزانێک خەرج بکات

Bayern Munich

Bayern Munich

یاریگا
سەرۆکی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دەڵێت کە ئەوانیش لە توانایاندا هەیە 60 بۆ 70 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو گواستنەوەی یەک یاریزان بۆ ریزەکانیان خەرج بکەن.

ئۆلی هۆینسی سەرۆکی یانەی بایرن میونشن لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت ” راستە ئێمە تا ئێستا بۆ گرانترین یاریزان 41 ملیۆنمان خەرج کردووە، بەڵام ئەگەر بێتو لە داهاتوودا پێویستیمان بە یاریزانێک هەبێت و نرخی بگاتە 70 ملیۆن یۆرۆش، ئەوا ئێمە بە بێ دوو دڵی ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانمان دەگوازینەوە، بەڵام هیچ کات نامانەوێت وەکو یانەکانی مانچێستەر سیتی و پاریس سانجێرمان پارەی خیالی بۆ کرینی یاریزان خەرج بکەین.

باڤارییەکان لە مێژووی یانەکەیان تەنها یەکجار پارەیەکی زۆریان بۆ کرینی یاریزانێک خەرج کردووە، ئەویش تۆلیسۆی هێرشبەری فڕەنسی بوو کە وەرزی ئەمساڵ بە بڕی 41.5 ملیۆن یۆرۆ کریوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر