رۆنالدۆ نیگەرانە لە هەڵس و کەوتەکانی سەرۆکی یانەکەی

Ronaldo

Ronaldo

یاریگا
کریستیانۆ رۆنالدۆ، هێرشبەری پۆرتوگالی ریال مەدریدی ئیسپانیا نیگەرا لەوەی کە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکەی هەوڵ بۆ گواستنەوەی نێیماری ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا دەدات.

رۆژنامەی وەرزشی ” Marca”ـی ئیسپانیا ئەمرۆ بلاویکردەوە کە گۆڵکاری مێرنگی دوای ئەو قسانەی کە سەرۆکی ئەو یانەیە سەبارەت بە نێیمار کردوویەتی نیگەرانە و حەز ناکات ئەو یاریزانە بێتە یانەکەی و موچە و گرێبەستی لە ئەو زیاتر بێت، هەربۆیە چاوەروان دەکرێت کە گواستنەوەی نێیمار بۆ ریال مەدرید پرۆسەکەی دابخرێت، بە پێچەوانەوە لەوانەیە دۆن ئەویش بیر لە جیابونەوەی یانەکەی بکاتەوە.

رۆنالدۆ ساڵی پار گرێبەستەکەی تا ساڵی 2021 درێژ کردەوە و ئەو کاتەی کە گرێبەستەکەشی کۆتایی دێت، تەمەنی دەگاتە 36 ساڵ، بەڵام یاریزانی پۆرتوگالی داوای درێژ کردنەوەی گرێبەستەکەی دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر